بۆمبێكی چێنراو بە ھێزەكانی پێشمەرگە تەقیەوە و 7 پێشمەرگە شەھید بوون

لە کاتی کێوماڵکردن و راوەدوونانی چەکدارانی داعشدا بووە
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌
ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌

K24 - هەولێر:

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوی چەکدارانی داعش لە نزیک گوندی خدرجیجە لە سنووری قەزای مەخموور، حەوت پێشمەرگە شەهیدبوون.

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، دوای پەلامارەکەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر گوندی خدرجیجە، هێزەکانی پێشمەرگە کێوماڵیان دەسپێکرد و لە ئاکامدا بۆمبێکی چێندراوی داعش بە هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 7 پێشمەرگە شەهیدبوونە. 

ئەمشەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەیاندا، لە ئاکامدا 3 کوڕی موختاری گوند، 2 پێشمەرگە شەهیدبوون و 2 ئافرەتیش بریندارن، دواتریش بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی هێزی پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە و 7 پێشمەرگە شەهید بوونە. 

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کێوماڵکردنی سنووری گوندەکانی خدرجیجە، لاوەر و لهێبان لە سنووری قەزای مەخموور لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەردەوامە و هێزی پێشمەرگەش بۆ هەر ئەگەرێک لە ئامادەباشیدایە.

ناوی ئەو حەوت ئەفسەر و پێشمەرگەیەی لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی داعش شەهید بوون:

رائید نفی خولە

نەقیب فەخرەدین سەعید

سەنگەر شەریف

کامەران پوشۆ

یاسین محەممەد

نازم رەزا

شوکر ئەبو زێد

دیمەنی ساتی بەرگری خەڵک و پێشمەرگە لە دژی داعش:

وێنەی شەهیدانی ئەمشەو