مه‌سرور بارزانی: سه‌لامه‌تی و پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌رگری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خموور به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی میحوه‌ره‌كه كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، ئێمه چیدیكه چاوه‌ڕێ نابین و هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین. سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای كرد، هاوپه‌یمانان هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پشتیوانی زیاتری پێشمه‌رگه خێراتر بكه‌ن. سه‌باره‌ت به دایكی سێ برا شه‌هیده‌كه‌ش گوتی ده‌ستی ئه‌و دایكه جه‌رگ سووتاوه ماچ ده‌كه‌م و خۆمان به كوڕی ئه‌و دایكه ده‌زانین، كه سه‌رۆك بارزانی به "شێره‌ژن" ناوی برد.
به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو، 3 هاووڵاتی و 10 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
له دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوا و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كوردستان24ی دایه‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رچی پێویست بێت بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی خه‌ڵك و وڵاتمان ده‌یكه‌ین و چیدیكه چاوه‌ڕێی هیچ ناكه‌ین.
ده‌قی وته‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخه‌وه تیرۆریستانی داعش له په‌لامارێكی وه‌حشیانه‌دا بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، چه‌ندین هاووڵاتییان شه‌هید كرد و دوای ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به هانایانه‌وه چوون، كه‌وتنه بۆسه‌ی داعش و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و به‌داخه‌وه 13 هاووڵاتی و پێشمه‌رگه شه‌هید بوون.
من سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هه‌موو شه‌هیدان ده‌كه‌م و هیوادارم خوا سه‌بووری به بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزیان بدات و شیفاش به برینداره‌كان ببه‌خشێت، ئینشه‌ڵڵا. هه‌روه‌ها ده‌ستی ئه‌و دایه جه‌رگسووتاوه‌مان ماچ ده‌كه‌ین، كه جه‌نابی سه‌رۆك به "شێره‌ژن" وه‌سفیكرد، جێی شانازی هه‌موومانه و ئێمه خۆمان به كوڕی ئه‌و دایكه ده‌زانین و سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو دایكان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین.
به‌داخه‌وه ئه‌مه یه‌كه‌م و دوا په‌لاماری تیرۆریستان نابێت، به‌ڵام وره‌ی ئێمه هه‌ر به‌رزه و هه‌ر به‌رزیش ده‌مێنێته‌وه و پێشمه‌رگه‌ش ئاماده‌یه له به‌رگریكردن له خاك و شكۆی وڵات و نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
ئه‌م په‌لامارانه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌و بۆشاییه‌ی له نێوان هێزی به‌رگری پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ماوه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش سوود وه‌ربگرن و له‌و شوێنانه‌وه په‌لاماری گوند و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بده‌ن.
دووپاتیده‌كه‌مه‌وه پێویسته چیدیكه كه‌مته‌رخه‌می له‌وه نه‌كرێت، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی پێویسته له نێوان پێشمه‌رگه و سوپادا به‌رده‌وام بێت و هه‌نگاوه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه خێرا بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌م كاره‌ساتانه بكرێت.
دڵنیام پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگریكردن له خاكی كوردستان و هیوادارم هێزه‌كانی عێراقیش به توندتر و كاراتر بێنه پێشه‌وه و هه‌نگاوه‌كانیان بۆ هه‌ماهه‌نگی خێراتر بكه‌ن.
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه داوامان كردووه پێداویستییه‌كانی پێشمه‌رگه دابین بكرێت، به‌ڵام تا ئێستاش رێگری له پڕچه‌ككردن و دابینكردنی ئه‌و هاوكاریانه ده‌كرێت، كه بۆ پێشمه‌رگه پێویستن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
داوا له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌م ئه‌و پێداویستیانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌یه‌تی بۆ پاراستنی سنووره‌كان دابینی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێت ده‌یكه‌ین، وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌یامی جه‌نابی سه‌رۆكدا به روونی دیاره، كه فه‌رموویانه پێویسته سه‌ردانی ناوچه‌كه بكرێت و ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مییه‌ی هه‌یه و ئه‌و شوێنانه‌ی پێویسته قایمتر بكرێن، ده‌بێت بكرێن، هه‌نگاوی خۆمان خێرا ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕێی هیچ شتێك ناكه‌ین، من وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش راده‌سپێرم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو پێداویستییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه دابین بكه‌ن و وه‌ك حكومه‌ت له خزمه‌تیانداین و هه‌رچی پێویسته بۆ پاراستنی ئه‌م سنووره دابینی ده‌كه‌ین و درێغی ناكه‌ین.
تیرۆریستان سوودیان له بۆشایی ئه‌منی وه‌رگرتووه و په‌لاماری پێشمه‌رگه‌یان داوه، داوا ده‌كه‌ین هه‌ماهه‌نگی نێوان پێشمه‌رگه و هێزی فیدراڵی پته‌وتر بكرێت و ئێمه چاوه‌ڕێی هیچ ناكه‌ین، ئه‌وه‌ی پێویسته بۆ پاراستنی خاك و خه‌ڵكی خۆمان ده‌یكه‌ین.
تا ئێستا وه‌ك پێویست هه‌نگاوی ئه‌وتۆ نه‌نراوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌منی و ئێمه چاوه‌ڕێی هیچیتر ناكه‌ین، چونكه سه‌لامه‌تی و پاراستنی خاك و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه.
ئه‌م په‌لامارانه دووپاتی ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه مه‌ترسی داعش راسته‌قینه‌یه بۆ هه‌موو وڵات و ناوچه‌كه و تیرۆریستانی داعش چالاكن و ده‌توانن په‌لامار بده‌ن و زیان به هێزه‌كانمان بگه‌یه‌نن، بۆیه هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوپه‌یمانان گرنگه و هیوادارم ئه‌وانیش هه‌نگاوی خێراتر بنێن و هاوكاریمان بكه‌ن.
دوای په‌لاماره‌كه، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له په‌یامێكدا، كه ئه‌مڕۆ بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، " لەپێناو پاراستن و بەرگری لە خاك و نیشتیمانمان، پێویستە پێداچوونەوە و وردبینی زیاتر بە كاروباری هێزەكانی پێشمەرگە و هێڵە بەرگرییەكاندا بكرێت و ئیجرائاتی پێویستیش وەربگیرێت لە بەرانبەر هەر جۆرە كەمتەرخەمییەك. پێویستە بە زووترین كاتیش تۆڵەی خوێنی شەهیدەكانمان لە دوژمن بكرێتەوە".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "تیرۆریستانی داعش، بوونەتە هەڕەشەیەکی راستەقینە بۆ سەر ژیانی خەڵکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆیە پێویستە هەرچی زووە، هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش، بەهێزتر و تۆکمەتر بکرێت و رێکاری پێویست بگیرێتەبەر، بۆ ئەوەی کۆتایی بە خۆڕێکخستنەوە و گەشەکردنی تیرۆریستانی داعش و هێرش و پەلامارە دڕندانەکانیان بهێنرێت و ژیانی پێشمەرگە و دانیشتووانی ئەو ناوچانەش، پارێزراو بێت".