"هه‌ر له كفرییه‌وه تا سنووره‌كانی مه‌خموور بۆشایی ئه‌منی هه‌یه"
K24 – هه‌ولێر:
له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند گوندێكی مه‌خموور، كه هه‌شت پێشمه‌رگه شه‌هید و شه‌شیش بریندار بوون، له‌مباره‌یه‌وه بورهان حاته‌م فه‌رمانده‌ی فه‌وجی یه‌كی لیوای نۆی پیاده به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئێمه له سنووری كفری بۆشاییه‌كی زۆری ئه‌منیمان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق هه‌یه، جیا له‌وه‌ش شوێنه‌كه زۆر سه‌خته و پڕن له دۆڵ و چه‌م، بۆیه داعش له سنووری هێزه عێراقییه‌كانه‌وه دزه بۆ لای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه راشیگه‌یاند، سوپاس بۆ خوا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌موو جۆره چه‌ك و تفاقێكی بۆ پێشمه‌رگه دابینكردووه، هه‌ر له كفرییه‌وه تا سنووره‌كانی مه‌خموور بۆشایی ئه‌منی هه‌یه، بۆیه داعش سوود له‌م بۆشاییانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێشمه‌رگه وه‌رده‌گرێت.