"پێشمه‌رگه به دڵ و به‌گیان شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش په‌لاماری گوندی خدرجه و لاوه‌ریان له نزیك مه‌خموور دا، خه‌ڵكی گونده‌كان لێیان هاتنه ده‌ست، له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هه‌ردوولادا، 3 برا، كه كوڕی موختاری خدرجه بوون، شه‌هید بوون و دوو ئافره‌ت و دوو پێشمه‌رگه‌ش بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا حه‌سه‌ن نووری به‌رپرسی ده‌سته‌ی گشتی رێكخستنی پێشمه‌رگه له پارێزگای دهۆك به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ماوه‌یی مانگێكه داعش هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌پرسین ئایا بۆچی به‌ری لای هێزی پێشمه‌رگه ده‌كرێته ئامانج، كێ هۆكاره، تاكه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی نێوانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان پێگه‌یه‌ك بێت بۆ په‌ره‌سه‌ندنی داعش.
لیوا حه‌سه‌ن نووری راشیگه‌یاند، تاكه هێز له ناوچه‌كه كه رووبه‌ڕووی تیرۆر ببێته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، كه به دڵ و گیان شه‌ڕێكی راسته‌قینه ده‌كه‌ن.