سیروان بارزانی: وێڕای رێگرییه‌كان دووربینی "حه‌راری" به‌ده‌ست پێشمه‌رگه ده‌گات
K24- هه‌ولێر:
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خمووری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی پڕنه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی بۆشایی ئه‌منییان هه‌یه، هه‌روه‌ها زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش له‌و ناوچانه رایگه‌یاند، ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌و ناوچانه له نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ زیادبوونی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه، دانیشتوانی ناوچه‌كه و هێزه عێراقییه‌كانیش.
له گفتوگۆیەکی تایبه‌تدا لەگەڵ كوردستان24، سیروان بارزانی گوتی: "به‌مدواییانه چالاكی و جووڵه‌ی تیرۆرستانی داعش یه‌كجار زیادیانكردووه، دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان ئامانجی خۆی له ئه‌فغانستان پێكا و ده‌سه‌ڵاتی گرته‌وه ده‌ست، داعش‌یش وره‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی دیكه‌ی زیادكردنی چالاكییه‌كانی تیرۆرستانی ئه‌و رێكخراوه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خموور، ئه‌و شوینانه‌ی به‌ر له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون، كاتی خۆی سه‌نگه‌ره‌كانمان له‌و ناوچانه به‌هێز كردبوون و ده‌شتاییه‌كانی ئه‌و ناوچانه هه‌موویان له‌ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه دابوون و له هیچ شوێنێك داعش نه‌یده‌توانی دزه بكات و خۆی بگه‌یه‌نێته چیای قه‌ره‌چوخ، چونكه ئێمه ده‌مانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌وان بگه‌نه شاخ، ده‌ركردنیان له حه‌شارگه و توونێل و ئه‌شكه‌وته‌كان سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه ناچار بوو به‌ره‌و سه‌ری چیای قه‌ره‌چوخ بكشێته‌وه، له‌و كاته‌وه داعش ده‌ستی به جموجووڵ كرد و له ده‌شتی قه‌راج ده‌ستی به چالاكییه‌كانی كرده‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانم بڵێم: شه‌وانه به ئازادی هاتووچۆ ده‌كه‌ن و سه‌رانه له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، زۆر جاریش زه‌وی جووتیاران ده‌سووتێنن، چونكه جووتیاران ئاماده‌نین پاره‌یان پێ بده‌ن، هه‌ربۆیه خاوه‌ن هه‌ژموونن.
سەرپەرشتیاری میحوه‌ری گوێڕ- مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جه‌ختی كرده‌وه، هه‌ركاتێك رێگه به هێزه‌ی پێشمه‌رگه بدرێت، بگه‌ڕێته‌وه ساتره‌كانی خۆی كه به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێبوون و ده‌شتاییه‌كانی مه‌خموور بكه‌وێته‌وه ژێر كۆنترۆڵی پێشمه‌رگه، كه ئه‌مه‌ش به بڕیارێكی سیاسی ده‌كرێت، ئه‌وكات ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ چیای قه‌ره‌چوخیش ده‌گه‌ڕێته‌وه و هیچ مه‌ترسییه‌كی له‌سه‌ر نامێنێت، به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، تائێستا چه‌ندین ئۆپه‌راسیۆن و كرده‌ی سه‌ربازی هاوبه‌شیش له‌و ناوچانه ئه‌نجامدراون، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای كه‌متر له 24 كاتژمێر له هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازی، دووباره داعش گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه، چونكه ناوچه‌كه كراوه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌كان به تۆكمه‌یی شوێنه‌كانیان كۆنترۆڵ نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی هه‌یه چه‌ند خاڵێكن له چه‌ند گوندێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ساترێكیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه دانابێت، ئه‌مه‌ش بوارێكی دیكه‌ی بۆ ته‌مویلكردنی تیرۆرستان ره‌خساندووه.
له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تیرۆرستانی داعش بۆ سه‌ر گوندی خدرجیجه له بناری چیای قه‌ره‌چوخ، سیروان بارزانی گوتی: "هه‌ڵكه‌وته‌ی تۆپۆگرافیای شوێنی گونده‌كه به‌شێوه‌یه‌كه، كه له بناری چیای قه‌ره‌چوخه‌وه نزیكه و شوێنه‌كه‌شی ئه‌وه‌نده به‌رز نییه، بۆیه داعش توانی به ئاسانی هێرش بكات و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌وه‌ی داعش كردی كارێكی ترسنۆكانه‌یه، چونكه به‌ئامانجكردنی خه‌ڵكی سڤیل نیشانه‌ی لاوازییه، به‌ڵام ئێستا زانراوه كه تیرۆرستان هیچ مه‌بده‌ئێكیان نییه و ئێمه‌ش ده‌زانین ئه‌مانه تیرۆرستن و چۆن هێرش ده‌كه‌ن و چۆن كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
سیروان بارزانی گوتیشی: "سه‌ری چیای په‌ره‌چوخ به‌ده‌ست پێشمه‌رگه‌وه‌یه و شه‌وانه‌ش له گونده‌كانی بناری چیا پێشمه‌رگه بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵك و دڵنه‌واییان، له‌شێوه‌ی مه‌فره‌زه به‌رده‌وام له‌جووڵه‌دان، به‌ڵام تیرۆرستان له‌شێوه‌ی پارتیزانی هێرشه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن. داعش ئێستا تاكتیكی شه‌ڕی گۆڕیوه و له شێوه‌ی گرووپی بچووك و بچووك شه‌ڕی پارتیزانی ده‌كه‌ن، پێشتر وانه‌بوو، كاتێك هێرشیان ده‌كرد، له هه‌موو میحوه‌ره‌كانه‌وه هێرشی فراوانیان ده‌هێنا".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێشمه‌رگه چاوكراوه‌یه و ته‌نها شه‌وی رابردوو 10 شه‌هیدی به‌خشی، له‌كاتێكدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی پارتیزانی بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه، پێویسته سوود له ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م وه‌ربگیرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه عێراق و نه هێزی هاوپه‌یمانانیش تا ئێستا ره‌زامه‌ندییان نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دووربینی ئه‌لیكترۆنی به پیشمه‌رگه بدرێت، كه بوونی ئه‌و دووربینه له زۆری ژماره‌ی پیشمه‌رگه‌ش گرنگتره، هەرچەندە ئه‌و كێشه‌یه‌مان چاره‌سه‌ر كردووه و به‌منزیكانه ئامێره‌كانی دووربینی ئه‌لیكترۆنی ده‌گاته ده‌ست هێزه‌كانی پێشمه‌رگه".
هه‌وره‌ها گوتی: "هیوادارین به زووترین كات ئه‌و دووربینانه بگاته ده‌ستمان، چونكه ئه‌وكات هه‌م گیانی هاووڵاتییانی ناوچه‌كه و هه‌میش پێشمه‌رگه له هه‌ڕه‌شه‌كان پارێزراو ده‌بن و ده‌توانین به زیانێكی زۆر كه‌متر، یاخود به‌بێ هیچ زیانێك به‌رگری بكه‌ین، هه‌رچه‌ند له سه‌ره‌تاوه ئێمه ئاماده‌ییمان نیشانداوه، چه‌كمان هه‌بێت یان نه‌بێت، ته‌كنه‌لۆژیای پێشكه‌وتوومان هه‌بێت یان نه‌بێت، ئێمه هه‌ر ئاماده‌ین به‌رگری له خاك و نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ین".
سه‌باره‌ت به هاوكارییه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش به‌رپرسی میحوه‌ری گوێڕ مه‌خمووری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گوتی: "ئێمه سوپاسی هێزی هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت هێزه ئاسمانییه‌كان، به‌ڵام شه‌ڕی پارتیزانی ماوه‌كه‌ی ئه‌وپه‌ڕی نیو كاتژمێره و تا هێزی هاوپه‌یمانان ده‌گه‌ن، دره‌نگ دادێت، هه‌رچه‌نده له ڕووی مووچه و پێدانی چه‌كه‌وه درێغیی نه‌كردووه".
ئاشكراشیكرد، "ئێستا داعشی بیانیش له سووریاوه هاتوونه‌ته ریزی داعشه‌كانی خۆجێیی له عێراق.. عه‌قڵیه‌تی تیرۆر له ناوچه‌كه به‌رده‌وامە، بۆ ئه‌مه‌ش چیرۆكی كه‌سێك ده‌گێڕێته‌وه، كه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له گوندێكی عه‌ره‌بنشین له ده‌شتی قه‌راج، كه فه‌رمانبه‌ری هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقه و كوڕه‌كه‌ی داعشه، كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ كه‌سی دیكه به‌شه‌و چوو باوكی خۆی كوشت، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ داعش نییه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراقه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "راسته له‌ڕووی جوگرافییه‌وه هیچ رووبه‌رێكیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام له ڕووی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانه‌وه هه‌ژموونه‌كه‌یان به‌رده‌وامه".
H.B