غه‌فوور مه‌خمووری: بڕیاره‌كانی عێراق به ده‌ستی میلیشیاكانه نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی
K24 - هه‌ولێر:
غه‌فوور مه‌خمووری، سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌خت له مه‌ترسییه‌كانی داعش بۆ نێرده و شانده دیپلۆماسییه‌كان ده‌كاته‌وه.
غه‌فوور مه‌خمووری راشیگه‌یاند، سێ شه‌و پێش ئه‌و هێرشه، هه‌واڵگری عێراقی خه‌ڵكی مه‌خمووری ئاگادار كردبووه‌وه داعش هاتوونه‌ته ناو ئه‌و قه‌زایه، داوا له خه‌ڵك كراوه كامێرا له شوێنه گشتییه‌كان ببه‌ستن.
مه‌خمووری روونیكرده‌وه، ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ی له نێوانی هێزی پێشمه‌رگه و هێزه عێراقییه‌كان هه‌یه، وای له داعش كردووه به ئازادی له‌و ناوچانه ته‌ڕاتێن بكه‌ن، داعش كێڵگه‌كانی گه‌نمه‌شامی وه‌ك حه‌شارگه به‌كار ده‌هێنێت.
سكرتێری گشتی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان جه‌ختیكرده‌وه، كێڵگه‌كانی گه‌نمه شامی له پشت سایلۆی مه‌خموور بوونه‌ته مۆڵگه‌ی داعش، كه زۆر جار به رۆژیش له‌وێ ده‌بیندرێن، سوپای عێراقی قسه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات.
غه‌فوور مه‌خمووری ده‌شڵێت، له دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، حكومه‌تی عێراق دژی هه‌موو داواكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، خۆشتان ده‌زانن بڕیاره‌كانی عێراق به ده‌ستی میلیشیاكانه نه‌ك حكومه‌ته‌كه‌ی.