بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە هەولێر کۆنفرانسی رەوەندی کورد بەڕێوەدەچێت

نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان
دیمەنێکی هۆڵی کۆنفرانس - فۆتۆ: عەمار نەجمەدین
دیمەنێکی هۆڵی کۆنفرانس - فۆتۆ: عەمار نەجمەدین

K24 - هەولێر

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر کۆنفرانسی رەوەندی کورد، بە بەشداری نوێنەرانی هەر چوار پارچەی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ شەممە 4/12/2021، کۆنفرانسێکی تایبەت بە پێگە و ستراتیژیەتی رەوەندی کوردی لە هەولێری پایتەخت بە ئامادبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە نوێنەری لایەنە سیاسییەکان دەستیپێکرد، کە مەبەست لێی یەکخستن و یەک گوتاری کوردانی تاراوگەیە.

تاهیر هەورامی، بەرپرسی دۆسیەی رەوەندی کوردستان لە بارەگای بارزانی، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەو کۆنفرانسە بە چاودێری بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت و نوێنەری هەر چوار پارچەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا نوێنەرانی کورد لەو وڵاتانی ئەمەریکا، کەنەدا، زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و رووسیا و کازاخستان بەشداری ئەو کۆنفرانسە دەکەن.

گوتیشی، ئەمە یەکەمجارە کۆنفرانسێکی لەو جۆرە بۆ کوردانی تاراوگە بەڕێوەبچێت، کە نوێنەرانی هەر چوار پارچەی تێدا بێت، کە ئامانج لە کۆنفرانسەکە، یەکخستن و یەکگرتووی گوتاری کوردانی تاراوگەنشین و فراوانکردنی هەوڵەکانیانە لە بنیاتنان و بەهێزکردنی پێگەی کورد لە سەرانسەری جیهان.

دیمەنێکی هۆڵی کۆنفرانس - فۆتۆ: عەمار نەجمەدین
دیمەنێکی هۆڵی کۆنفرانس - فۆتۆ: عەمار نەجمەدین