ڤیدیۆ.. ته‌قینه‌وه‌ی كتوپڕی گڕكانه‌كه دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی خسته په‌له‌قاژه
K24- هه‌ولێر:
گڕكانی سیمیرۆ له رۆژهه‌ڵاتی دورگه‌ی جاوه‌ی ئیندۆنیسیا به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ته‌قییه‌وه و له‌ماوه‌ی چه‌ند چركیه‌كی كه‌مدا زمانه‌ی دووكه‌ڵ و خۆڵه‌مێشه‌كه‌ی بۆ چه‌ند كیلۆمه‌ترێك به‌رز بووه‌وه و پانتاییه‌كی فراوانی له ئاسمانی ناوچه‌كه ته‌نی، ئه‌مه‌ش وایكرد دانیشتوانی ناوچه‌كه له ترسی گیانی خۆیان به‌كۆمه‌ڵ رابكه‌ن، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی لوماجانگ.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاژانسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساته‌كان له‌و وڵاته رایگه‌یاند، تا ئیستا هیچ زیانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه گیانی و ماددییه‌كانی ئه‌و گڕكانه به‌ده‌ستیان نه‌گه‌یشتووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئاژانسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی ناوخۆیی سه‌رقاڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی چادر و خێمه‌یه بۆ حه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌به‌ر گڕكانه‌كه رایانكردووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشد كه له لایه‌ن نووسینگه‌ی نیشتمانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر بڵاوكراوه‌ته‌وه، نیشان ده‌درێت كاتێك له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی چڕه دووكه‌ڵ و خۆڵه‌مێشی گڕكانه‌كه دانیشتوانی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری گڕكانه‌كه به‌كۆمه‌ڵ راده‌كه‌ن.
ثۆریكۆل حه‌ق، سه‌رۆكی شاره‌وانی ناوچه‌ی لۆماجانگ به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاند، رێگه‌ی نێوان ناوچه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاری مالانج، كه نزیكه له شوێنی گڕكانه‌كه، داخراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "حاڵه‌تی ئه‌م جاره‌ی گڕكانه‌كه زۆر كتوپڕ و به‌خێرایی بوو" و دووپاتیكرده‌وه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامه.
NEW - Indonesia's Mount Semeru volcano in East Java erupts sending ash 40,000ft into the sky as locals flee.pic.twitter.com/8cWNpJKfPc
— Disclose.tv (@disclosetv) December 4, 2021
H.B