شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی: 60 بۆمبی چێندراو له پارێزگای نه‌ینه‌وا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه، 60 بۆمبی چێندراو له پارێزگای نه‌ینه‌وا له لایه‌ن سوپای عێراقی هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی سوپای عێراق له رۆژئاوای نه‌ینه‌وا، به‌هاوكاری كه‌تیبه‌ی پشكنین و لیوای 43، (60) بۆمبی چێندراویان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی روونیكرده‌وه، له‌كاتی پشكنین و گه‌ڕان، هێزه عێراقییه‌كان دوو تونێلیان دۆزییه‌وه، كه یه‌كێكیان له باشووری قه‌زای به‌عاج له گوندی (بوخه‌یری)، ئه‌وه‌ی دیكه له نزیك ناوچه‌ی (تریفاوی) له پارێزگای نه‌ینه‌وا تێیدا 60 بۆمبی چێندراو دۆزرایه‌وه، له هه‌مان شوێن چاره‌سه‌ریان بۆ كرا‌و هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه.