مالیكی: وا ده‌خوازێت هێزه ئه‌منی و میللییه‌كان رووبه‌ڕووی تاریكپه‌رستان ببنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
نوری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی گوتی: چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كان له ته‌واوی عێراقدا، وا ده‌خوازێت ته‌واوی هێزه ئه‌منی و میللییه‌كان رووبه‌ڕووی گرووپه تاریكپه‌رسته‌كان ببنه‌وه.
نوری مالیكی ئه‌مینداری حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند، دواین هێرشی سته‌مكارانه‌ی داعش كه كرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، وا له هێزه ئه‌منی و میللییه‌كان ده‌خوازێت به خێرایی رووبه‌ڕووی ئه‌و گرووپه تاریكپه‌رستانه ببنه‌وه.
مالیكی راشیگه‌یاند، پێویسته پارێزگاری له گیانی هاووڵاتیان و دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بكرێت، ئه‌و گرووپ و تاقمه تاریكپه‌رستانه له‌ناو ببرێن.