شارەزایەکی سەربازی: داعشی ئێستا کارتێکی سیاسیە دژ بە کورد

"ئامانجی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژایەتیکردنی کوردە و كۆنترۆڵكردنی ئەو گرووپانە لە دەرەوەی عێراقە"

K24- هه‌ولێر:

تارق جاف، شارەزای سەربازی لەبارەی زیادبوونی جموجۆڵی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "من پێموایە ئەو داعشەی ئێستا زیندووبووه‌تەوە، تەنها کارتێکی سیاسییە و دژ بە هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرێت".

تارق جاف بە کوردستان24ی راگەیاند، هێزی هاوپەیمانان بەکاری خۆیان هەڵناستن، جگە لەمە ئەو فەرماندانەی ئێستا دەسەڵاتدارن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەگشتی زۆربەیان فەرماندەی پارتیزانی بوون، فەرماندەی شاخ بوون و شارەزای شەڕی پارتیزانین".

هه‌روه‌ها گوتی: "بەرپرسی یەکە سەربازیەکان دەبێت راهێنانیان پێبکرێت لەسەر چۆنیه‌تی بەرگریکردن، ناکرێت بە تەقاندنی فیشەکێك هێزی پشتەوە بچێت بە هانای هێزی پێشەوە، گریمان هێزی هاوپەیمانان لە عێراقدا نەمان، نابێت بۆ هەموو شتێك پەنا بەرینە بەر هێزی هاوپەیمانان".

ئەو شارەزا سەربازیە لە بارەی گرووپە چەکدارەکانی عێراقەوه‌ گوتی: "ئامانجی گرووپە چەکدارەکانی عێراق دژایەتیکردنی کوردە، كۆنترۆڵكردنی ئەو گرووپانە لە دەرەوەی عێراقە، ئه‌گه‌ر ئەو گرووپانە لەناوبچن چەند وڵاتێك سنوورەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە، بۆیە هەتا ئەم گرووپانە هەبن داعشیش لەناوناچێت، بوونی گرووپە چەکدارەکان پەیوەستە بە بوونی داعشەوە، بۆیە باشترین شت بۆ ئەوان بەکارهێنانی ئەو گرووپانەیە، هەم بۆ داعش و هەم بۆ کورد و خەڵکی سوونە مەزهەبیش". 

شەوی 2/12/2021 چەکدارانی داعش پەلاماری گوندی خدرجیجەی سنووری قەزای مەخمووریان دا له‌ بناری چیای قه‌ره‌چوخ، بەو هۆیەوە 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

H.B