ئهو پزیشكه سزا درا كه قاچی نهخۆشێكی بهههڵه بڕییهوه
K24- ههولێر:
دادگای نهمسا سزای بەسەر ئهو پزیشکەدا سەپاند، كه سەرەتای ئەمساڵ لە نەخۆشخانەیەکی وڵاتهكهی بە هەڵە قاچێکی تەندروستی نەخۆشەکەی بڕییهوه.
پزیشکە 43 ساڵانەکە، رۆژی چوارشەممە لە دانیشتنێکی دادگادا بە تاوانی "زیان گەیاندن بە جەستەی کەسێك بەهۆی کەمتەرخەمیەوە" به بڕی 3 ههزار دۆلار سزادرا.
رۆژی 18ی مانگی 5ی ئەمساڵ پزیشکەكه لە نەخۆشخانەی فریستات نەشتەرگەری بۆ بڕینەوەی قاچی راستی نەخۆشەکە کرد، بەبێ بوونی دۆکیومێنت و وێنە و لێکۆڵینەوەی لەپێشینەی ورد. لە کاتێکدا قاچی راستی نهخۆشهكه هیچ کێشەیەکی تەندروستی نەبووە و دەبووایه قاچی چەپی ببڕدرایەتەوە.
دوای گیانلەدەستدانی نەخۆشەکە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکان بەهۆکارێکی جیاواز لە بڕینەوەی قاچی گیانی لەدەستداوە، دادگا بە بڕی 5 هەزار دۆلار قەرەبووی هاوسەرەکەی کردەوە، لە بەرامبەر ئەو کارەساتەی بەسەری هاتووە.
پاش نەشتەرگەریەکە نەخۆشخانەی ناوبراو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، رووداوێکی تراژیدی بووە، کە بەهۆی هەڵەی مرۆییەوە روویداوە و ئەوان هەموو شتێك دەکەن، تا راستی و دروستی بابەتەکە بۆ رای گشتی روونببێتەوە و رێکاری پێویست بگیرێتە بەر.
H.B