كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

"به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ نانووس ده‌كرێن"
كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر
كاروانێكی دیكه‌ی كۆچبه‌ران گه‌یشته‌وه‌ هه‌ولێر

K24- هه‌ولێر:

په‌یامنێری كوردستان24 له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایگه‌یاند، زیاتر له‌ 419 كۆچبه‌ر راسته‌وخۆ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی مینسكه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و ئێستا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت.

په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، هه‌ر جارێك كه‌ ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر ئاماده‌ ده‌بن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق فڕۆكه‌ی تایبه‌تیان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كات.

گوتیشی: ئه‌مه‌ حه‌وته‌مه‌ین كاروانی كۆچبه‌رانه‌ كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان و تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، گه‌یشتووه‌ته‌ 2749 كۆچبه‌ر.

په‌یامنێری كوردستان24 روونیكرده‌وه‌، به‌ به‌رده‌وامی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، له‌ رێگه‌ی لیژنه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناونووس ده‌كرێن و هاوكاری ده‌كرێن.

نوێده‌كرێته‌وه‌...