ده‌نگێكی گه‌وره له شاری نه‌ته‌نزی ئێران بیسترا
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ده‌نگێكی گه‌وره له ئاسمانی نه‌ته‌نز له پارێزگای ئه‌سفه‌هانی ئێران بیسترا.
ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاند، گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ناووكی ئێرانی له شاری نه‌ته‌نزه، تا ئێستا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.
نه‌ته‌نز ئه‌و شوێنه‌یه كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی لێیه و هه‌میشه ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجگرتنی ئه‌و بنكه‌یه ده‌كات.
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسرائیل رایانگه‌یاندبوو، پلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران داڕشتووه.
هه‌ژماری ناشوناڵ نیوز له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی ئاسمانی نه‌ته‌نز رایگه‌یاند، هێزی ده‌نگه‌كه وایكردووه، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵان تێكشكاوه.
راشیگه‌یاند، سیستمی دژه مووشه‌ك له ئاسمانی نه‌ته‌نز به‌كار هاتووه.
كه‌ناڵی (برس تی ڤی) ئێرانی بڵاویكرده‌وه، موشه‌كێك له ئاسمانه‌وه له رێگه‌ی سیستمی به‌رگری ئێرانی ته‌قێندراوه‌ته‌وه.