سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم دەكات

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كران
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و خه‌میس خه‌نجه‌ر

K240 هه‌ولێر:

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شەممە 4ی كانوونی یەكەم/ دیسەمبەری 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دواپێشهاتەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو و هاوكێشە سیاسییە تازەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كران.

كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆك مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم
كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆك مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم

H.B