له جامی عێراقی نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت كاره‌بای به‌غدا بكوژێنێته‌وه

له قۆناخی شازده‌ی جامی تۆپی پێی عێراقی، یانه‌ی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی كاره‌بای به‌غدا ده‌كات، یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر (2:00)ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت،
نه‌ورۆز ئاماده‌كارییه‌كی باشی بۆ ئه‌م یارییه كردووه، به راهێنه‌رایه‌تی وه‌لی كه‌ریم، ئاست و ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه به به‌راوردی سه‌ره‌تای ئه‌م وه‌رزه به‌رز بووه‌ته‌وه، له خولی نایابی عێراقی ئێسته دۆخی نه‌ورۆز باشتره.
نه‌ورۆز نایه‌وێت ئه‌م ده‌رفه‌ته له‌ده‌ست بدات، چونكه له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له دژی كاره‌با، ئه‌وا له‌گه‌ڵ براوه‌ی سلێخ و مه‌سافی باشور یاریی ده‌كات، به‌راورد به‌م یارییه ئه‌ركی ئاسانتره و نزیك ده‌بێته‌وه بگاته قۆناخی پێشكۆتایی جامی عێراق.
له به‌رامبه‌ردا، یانه‌ی كاره‌با، به‌راهێنه‌رایه‌تی لوئه‌ی سه‌ڵاح ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی ناوه‌ند پێشه‌كه‌ش ده‌كه‌ن، له كۆی 11 یاریی رابردوویان له خولی نایابی عێراقی، خاوه‌نی 14 خاڵن و له خانه‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه دێن، لوئه‌ی پشتی به چه‌ند یاریزانێك به‌ستووه له‌وانه ئیڤان خالیدی یاریزانی وه‌رزی رابردووی هه‌ولێر و فه‌رحان شوكری هێرشبه‌ری یانه‌ی داڵكورد، هه‌روه‌ها دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ریشی هه‌یه، ره‌حیم ئۆلابی نێجیری له هێڵی هێرشبه‌ر یاریی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئاسان مه‌نسای سه‌نیگالیش له هێڵی ناوه‌ڕاست، ئه‌مانه خاڵه به‌هێزه‌كانی لوئه‌ی سه‌ڵاحن له یاریی ئه‌مڕۆ.
هه‌ردوو یانه‌كه له‌م یارییه بیر له بردنه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، چونكه ئه‌ركی داهاتوویان ئاسانتر ده‌بێت، چونكه پاڵه‌وانی جامی عێراق به‌شداریی له پاڵاوتنه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌كات و پله‌ی دووه‌می جامی عێراقیش به‌شداریی له جامی یانه پاڵه‌وانه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌كات.