په‌رستارێك به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر نه‌خۆشێك دادگایی كرا
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "12news" بڵاویكرده‌وه، دادگا په‌رستارێكی ئه‌مه‌ریكی به 10 ساڵ زیندانی سزادا، به تاوانی ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌ر نه‌خۆشێك، كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت بووه و توانای به‌رگریكردنی نه‌بووه، به‌هۆی ده‌ستدرێژییه‌كه‌وه، نه‌خۆشه‌كه له‌و په‌رستاره دووگیان بووه.
ناسان سازرلاند، له‌كاتی ئه‌ركی په‌رستاریدا تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا نكۆڵی له‌وه ده‌كرد ده‌ستدرێژیی سێكسی كردبێته سه‌ر نه‌خۆشێك، كه له‌ژێر چاودێری ئه‌ودا بووه، به‌ڵام دواتر دانی به‌تاوانه‌كه‌ی نا. له دادگای شاری "فینێكس" له ویلایه‌تی ئه‌رزۆنای باشووری ئه‌مه‌ریكا 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تاهه‌تایه له‌ژێر چاودێریدا ده‌بێت.
ئه‌و په‌رستاره له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشه‌ی ئه‌و چاودێری كردووه، دووگیان بووه و منداڵێكی بووه.
نه‌خۆشه‌كه كاتێك له نه‌خۆشخانه‌ی "هاسیندا" منداڵه‌كه‌ی له‌دایك بوو، ته‌مه‌نی 29 ساڵ بووه، خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێن "خاوه‌ن پێدایستی تایبه‌ته و به‌هۆی كێشه‌یه‌كی منداڵی، مێشكی به‌باشی كارناكات، توانای قسه‌كردنی نییه، ته‌نیا ده‌توانێت سه‌ری بجوڵێنێت، هه‌ر له ته‌مه‌نی 3 ساڵییه‌وه له نه‌خۆشخانه چاودێری كراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توانای به‌رگریكردنی نییه".
دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی "DNA" بۆ نه‌خۆشه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كه و په‌رستاره‌كه كرا، ده‌ركه‌وت منداڵه له‌دایك بووه به‌هۆی ده‌ستدرێژیی سێكسیی "ناسان"ی په‌رستاره‌وه درووست بووه.
كارمه‌ندانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته‌كه‌ی لێ بووه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، تا كاتی منداڵبوونی ئه‌و نه‌خۆشه، نه‌یانزانیوه كه دووگیانه، هه‌ستیان به‌هیچ نیشانه‌یه‌ك نه‌كردووه، كه دووگیان بێت.