سوید باشترین وڵاتی جیهانه
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتی سوید پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا و چووه ڕێزبه‌ندی یه‌كه‌م وڵات وه‌ك باشترین ده‌وڵه‌ت له بواری كاروباری مرۆیی.
ده‌ستنیشانكردنه‌كه به‌پێی پێوه‌ره‌كانی (Good Country Index) ه كه ئاستی به‌شداری ده‌وڵه‌تان دیاری ده‌كات كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كار ده‌كه‌ن.
سوید توانی به‌سه‌ر 162 ده‌وڵه‌ت دا سه‌ر بكه‌وێت كه له خشته‌ی ئه‌م جاره‌دا به‌پێی 35 ئاماژه له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه پێوه‌ره‌كان دیاریكرابوون و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی ده‌گرته‌وه.
سوید له‌و بوارانه‌دا توانی یه‌كه‌م بێت له دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ته‌ندروستی و یه‌كتر قبوڵكردن.
له بواری ڕۆشنبیری پله‌ی سێیه‌م و له‌بواری ژینگه‌ش پله‌ی حه‌وته‌می به ده‌ستهێناوه.
به‌ڵام ئیرله‌ندا پاشه‌كشه‌ی كردووه بۆ پله‌ی 11 و هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی،دانیمارك،هۆڵه‌ندا،شانشینی یه‌كگرتوو،ئه‌ڵمانیا،فینله‌ندا،كه‌نه‌دا،فه‌ڕه‌نسا،نه‌مسا،نیوزیله‌ندا كه‌وتونه‌تیه پێشیه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕاوێژكاری بریتانی ( سیمۆن ئه‌نهوڵت) ده‌ڵێ ئه‌م ئامارانه وڵاتان هانده‌دات كه زیاتر هاوكاری و كۆشش بكه‌ن تا بگه‌نه ناو كێبڕكێكه.
ناوبراو به ڕۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی سویدی گوتووه" سوید به شێكه له‌و ئیلیته ( نوخبه)ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و و كاروباری مرۆیی كار ده‌كات و نمونه‌ی ئه‌وروپایه‌كی ته‌ندروسته بۆ هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی سوید چه‌ك ده‌نێرێته ده‌ره‌وه،چه‌ند خاڵێك له‌بواری ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پاشه‌كشه‌ی كردووه.