"گفتوگۆكانی ئه‌تۆمی ئێران به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات بێئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بگۆڕێت"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
راپۆرتێكی سه‌نته‌ری سیاسه‌تی ئاسایش ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو، كه له دوای شكستهێنانی تێهه‌ڵچوونه‌وه به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ ئێران له ڤیه‌ننا و زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دوژمنایه‌تییه‌كانی ئێران، تاكه رێگه بریتییه له كۆتاییهێنانی ته‌واوه‌تی دیپلۆماتی له‌گه‌ڵ ئێران و سزادانی توندی تاران و تێهه‌ڵچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئیداره‌ی تره‌مپ-دا بۆ سزادانی توندی ئه‌و وڵاته و دابڕانی له جیهان.
كۆبوونه‌وه‌ی (29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021)ی نوێنه‌رانی هێزه باڵاده‌سته‌كانی جیهان له ڤیه‌ننا بۆ رێوشوێنی گه‌ڕی شه‌شه‌می گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی چۆنێتی بوژاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی (پلانی كاركردنی هاوبه‌ش JCPOA) شێوه‌یه‌كی توندی به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان.
به‌پێی راپۆرتێكی زه نیویۆرك تایمز هێزه باڵاده‌سته‌كان رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان دانیشتوون جگه له نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا، چونكه ئێرانییه‌كان ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رووبه‌ڕوو به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكاییه‌كان دانیشن له‌به‌رامبه‌ردا نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له هۆتێلێكی نزیك كۆبوونه‌وه‌كه‌وه چاودێری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كردووه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش "ئینركی مۆرا"، به‌رپرسی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه سه‌ركردایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، له‌دوای نوسینه‌وه‌ی تێبینی كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ها وه‌سفی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی كرد، كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بووه و گوتیشی: "به‌شدرابووانی كۆبوونه‌وه‌كه پێداگریان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی (پلانی كاركردنی هاوبه‌ش JCPOA) كردووه".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌ی هێڵ-ی وتووه كه له هه‌قیقه‌تدا گفتوگۆكانی هه‌فته‌ی پێشوو هه‌وڵێكی دیپلۆماسی شكستخواردوو بووه بۆ وه‌ستاندنی پرۆگرامی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێران داوای كردووه، هه‌موو سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت كه له‌ساڵی 2017ه‌وه خراوه‌ته سه‌ری، ته‌نانه‌ت له نێویشیاندا ئه‌و سزایانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه هه‌یه و به‌ڵێنیشی نه‌داوه زیادكردنی پیتاندنی یۆرانیۆم و په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌مساڵدا بوه‌ستێنێت یان كه‌میبكاته‌وه".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌ی هێل نووسیویه‌تی: "ئێران داوای ئه‌وه‌شی كردووه، ئه‌گه‌ر بوژاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی (پلانی كاركردنی هاوبه‌ش JCPOA) سه‌ری گرت، ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی كرد، ئه‌وا پێویسته ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێن بدات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی دیكه پاشه‌كشه‌ناكات له رێككه‌وتنه‌كه". بۆیه سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت: "ئه‌مه پابه‌ندبونێكی سیاسی ئه‌سته‌نگه بۆ هه‌موو سه‌رۆكێكی ئه‌مه‌ریكا كه ناچێته ژێرباری".
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دووشه‌ممه‌ی رابردوو له هۆتێلی Palais Coburg به‌ڕێوه‌چوو، كه هۆتێلێكی ده‌گمه‌نی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسایه، ئه‌ویش له‌دوای پێنج مانگ له وه‌ستاندنی كۆبوونه‌وه‌كان.
ستیڤان ئێرلانگێر، گه‌وره په‌یامنێری دیپلۆماسی له ئه‌وروپا له رۆژنامه‌ی زه نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا، له‌ژێر ناوی (ئه‌وروپییه‌كان ده‌ڵێن، گفتوگۆكانی ئه‌تۆمی ئێران به‌ره‌و داڕمان ده‌ڕوات بێئه‌وه‌ی ئێران بگۆڕێت) نوسیویه‌تی: "له‌گه‌ڵ بوونی حكومه‌تێك، كه زۆرینه‌ی كه‌نسه‌رڤاتیڤن له ئێران و گرووپێكی نوێی دانوستانكاری ئێرانی به‌ڵام ده‌ڵێت پێویسته گفتوگۆكان به هه‌ڵگرتنی هه‌موو سزاكان ده‌ستپێبكات، ئه‌مه‌ش هه‌ستێكی خه‌مۆكی لای دانوستكاره ئه‌وروپییه‌كان دروستكردووه، له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكان، هه‌ردوولا گه‌شبینی بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
ئینركی مۆرا، به‌رپرسی یه‌كێتی ئه‌وروپا وتیشی: "ئێران دان به‌وه داده‌نێت، كه له‌شه‌ش مانگی رابردوودا ده‌ستكه‌وتێكی باشی به‌ده‌ستهێناوه"، وتیشی: "ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو سزاكانی ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر هه‌ڵبگیرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی ده‌ستبه‌جێیه و لای واشنتن په‌سه‌ند نییه".
هه‌روه‌ها ئێرلانگێر له راپۆرته‌كه‌یدا، ده‌ڵێت: "گه‌وره به‌رپرسێكی ئه‌وروپی ده‌ڵێت: هه‌موو دانوستكاره ئێرانییه‌كان له چوارچێویه گفتوگۆكاندا وتویانه، كه ئێران به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كان گه‌شه پێده‌دان، ئه‌و داواكارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێت".
ئێستا ئیداره‌ی بایدن دركیان به‌وه‌كردووه، هیچ چاره‌سه‌رێكی دیپلۆماسی نه‌ماوه بۆ چاره‌سه‌ری پرۆگرامی ئه‌تۆمی ئێران و تاكه رێگه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سیاسه‌تی فشاری زیاتری دابڕانی دیپلۆماسی ئێران له‌گه‌ڵ جیهان وه‌ك ئه‌وه‌ی تره‌مپ جێبه‌جێی ده‌كرد.