سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عزەت شابەندەر دەكات

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاووتوێ كران
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عزەت شابەندەر
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و عزەت شابەندەر

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ یەکشەممە (5ی كانوونی یەكەم/ دیسه‌مبه‌ری 2021) لە سەلاحەددین پێشوازی لە عزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری سەربەخۆی عێراقی كرد.

 لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆكتۆبەری رابردوو تاووتوێ كران.

هەروەها رۆشنایی خرایە سەر رێگەچارەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و تەحەددیاتی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق.