ئینفۆگرافیک.. گەڕانەوەی کۆچبەران لە بێلاڕووس

تائێستا 2 هەزار و 726 کۆچبەری کورد لە بێلاڕووسەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە سنووری بێلاڕووس کرد، بۆ ئەوەی لەوێوە بگەن بە وڵاتانی ئەوروپا، بەڵام پۆڵەندا سنووری بەسەر داخستن و گیریان خوارد. حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیاریدا هەر کۆچبەرێک ئارەزوومەندانە بگەڕێنەوە لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەیانگەڕیننەوە.

رۆژی 4/12/2021، حەوتەمین کاروانی کۆچبەران لە بێلارووسەوە گەیشتنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر. بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا 2 هەزار و 726 کۆچبەری کورد لە بێلاڕووسەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان.

یەکەم کاروانی کۆچبەران لە 18/11/2021 گەڕانەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 431 کۆچبەربوو.