كوڕی "دانیال میتران" له‌ دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌ ده‌بێت

په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و په‌لاماره‌كانی داعش و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان تاووتوێ ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو، كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ دانیشتنی ژماره‌ی (10)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هاتووه‌، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (10)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له كاتژمێر (12)ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشەممە (7ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) به‌م شێوه‌یه بێت:

یەكەم: بەبۆنەی یادی 10 ساڵەی كۆچی دوایی دۆستی كورد، خاتوو (دانیال میتران)، بڕگەی یەكەمی بەرنامەی كار، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بە ئامادەبوونی (جیلبەرت میتران)، كوڕی دۆستی كورد خاتوو (دانیال میتران)وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، دواتر جیلبەرت میتران، له‌ په‌رله‌مانی كوردستان وته‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات.

دووەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان بەڕێز (سیروان فه‌ره‌ج محه‌مه‌د) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی پەیوندییەكان و رەوەندی كوردستانی)، بەپێی حوكمی ماددەی (28) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

چوارەم: خستنەڕووی بەدواداچوون و راسپاردەی هەردوو لیژنەی (كاروباری پێشمەرگە) و لیژنەی (ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم)، سەبارەت بە هێرشەكانی رێکخراوى تیرۆریستیى دەوڵەتى ئیسلامى لە عێراق و شام، ناسراو بە (داعش) بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە.

پێنجەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژەیاسای (هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

شەشەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی لیژنەی (دارایی و كاروباری ئابووری)، سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.

په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10) بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان
به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (10)ی خولی پایزه‌ی ساڵی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان