مارسێدس بێنز ئۆتۆمبێلێكی نوێ له‌ هه‌ولێر نمایش ده‌كات

ئۆتۆمبێله‌ نوێیه‌كه‌ هێزی 500 ئه‌سپی هه‌یه‌ و لە ماوەی 4.4 چرکە لە سفرەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا

K24 - هه‌ولێر:

بۆ یەکەمجار لە هەولێر پەردە لەسەر ئۆتۆمبێلی مارسێدس بێنز مۆدیڵ 2022  ئێس 580 لادرا، ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئامادەبوون و تایبەتمەندییەکانی بوونە جێی سەرنجیان، ئوتومبیلەکە 8 سلایندەرە و هێزی 500 ئەسپی هەیە، یەکێک لەو تایبەتمەندیانەی کە تا ئێستا لە هیچ لە ئۆتۆمبێلێکدا نییە، لایتەکانی پێشەوەیەتی، كه‌ لە جۆری دیجیتاڵ لایتە، کە زیاتر لە یەک ملیۆن پێکسڵە بۆ هەرلایەک، هەروەها لە رێگەی شاشەیەکی سێ رەهەندی لە دووری 850 مەتر شوفێر لە رووداو سەلامەتییەکان ئاگادار دەکاتەوە.

بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و بازرگان، ئۆتۆبێلە نوێییەی مارسێدس بێنز ئێس 580 نمایشکرا و بووەتە جێی سەرجی ئامادەبوان، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مارسێدس لقی هەولێر دەڵیت، بۆ یەکەمجارە ئۆتۆمبێلەکە نمایش دەکەن و تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەكە گونجاوە.

بێرناد دۆلینێك، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری "برایت کاستێل مۆتۆرز" گوتی: "ئەمڕۆ نوێترین مارسێدس بێنز ئێس 580 لادا ، ئەم مۆدێلە 8 سڵایندەری هەیە و هێزی 500 ئەسپی هەیە و تایبەتمەندییەکانی بۆ عێراق دروستکراوە و زۆر گونجاوە. سەرجەم تایبەتمەندییەکانی دیکە ناوازەن، هەروەها سسیتەمی سارکردنەوەی مەکینەی هەیە، کە بۆ عێراق پێویستە، ساردی ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە تەواو لەگەڵ گەرمای عێراق دەگونجێت، ئۆتۆمبێلەکانمان لە برایت کاستێل گرەنتی سێ ساڵی هەیە".

مارسێدس بێنز مۆدێل 2022 ئێس 580  ژمارەیەک تایبەتمەندی ناوازه ‌و سەرنجڕاکێشی هەیە، لەوانە دیجیتاڵ لایتەکەی زیرەکە و زیاتر لە یەک ملیۆن پێکسڵە بۆ هەر لایتیك، هەر لایەکی 84 پارچە لیدی لەخۆگرتووە، واتە بە دووری 850  مەتر شوفێرەکە لە رووداو، یان چۆنییەتی سەلامەتی رێگەکە ئاگادار دەکاتەوە، لە ماوەی 4.4 چرکە، لە سفرەوە دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، تایبەتمەندییەکی دیکەی ئەم ئۆتۆمبیڵە، ریەر ویل سترینگەکەیەتی، کە بە گۆشەی 4.5 واتە کەمتر لەمەودای دوو مەتر لە شوینی خۆی دەسووڕێتەوە.

سەهل ئەلزوەیبی، بەڕێوەبەری فرۆشتنی "برایت کاستێل مۆتۆرز" ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، ئەم ئۆتۆمبێلە بە جۆرێک دروستکراوە، کە لەگەڵ کەشوهەوای عێراق دەگونجێت، بەتایبەتی لە رووی جۆری بەنزینەوە تەواو جیاوازە و لەگەڵ ئوتومبێلە هاوردەکراوەکانی دیکە، کە کێشەیان لەگەڵ جۆری بەنزینەکەی عێراق هەیە، لەبارەی ئەی سییەکەی تایبەتمەندی جیاوازی هەیە و تایبەت بۆ کەشواهەوای ئێرە دروستکراوە، هەروەها هەر ئۆتۆمبێلێك لە برایت کاستێل مۆتۆرز بفرۆشێت گه‌ره‌نتی 3 ساڵ، یان 60 هەزار کیلۆمەتر دەکەین.

کۆمپانیای برایت کاستێل مۆتۆرز لە هەولێر و سڵیمانی لقی هەیە، تاکە ئۆتۆمبێلە نوێکەشی هێناوەتە هەولێر و لەئایندەشدا ژمارەیەکی دیکە هاوردە دەکرێن، مارسێدس بێنز مۆدیل 2022 ئێس 580 نوێترین مۆدێلە کە لە هەولێر نمایشکرا.