كونسوڵی گشتی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر به‌شداری له پرسه‌ی سێ شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا كرد

K24- هه‌ولێر:
ئۆلیڤیێ دیكۆتینیێس، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر رایگه‌یاند، له گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، به‌شداریی له پرسه‌ی دوو برا و ئامۆزایه‌كی شه‌هیدی پێشمه‌رگه‌دا كردووه.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر، كونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا رایگه‌یان، له گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر به‌شداریم له پرسی هه‌ریه‌ك له شه‌هیدانی پێشمه‌رگه دڵشاد قادر، دیدار قادر و وه‌لی عه‌وڵا كرد، كه دوو برا و ئامۆزایه‌ك بوون.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: سه‌ره‌خۆشیم له خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه كرد، كه رۆژی پێنجشه‌ممه له گوندی خدرجیجه له به‌رامبه‌ر داعش شه‌هید بوون.

H.B