كه‌سێك به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر هاوسه‌ری ناتانیاهۆ تۆمه‌تبار ده‌كرێت
K24- هه‌ولێر:
دادگای ته‌لئه‌ڤیڤ كه‌سێكی ته‌مه‌ن 55 ساڵیی له شاری جه‌فعاتایمی ئیسرائیل داواكردووه، كه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسیی له ساره‌ی هاوسه‌ری بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل كردبوو.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی تایمسۆفئیسرائیل "timesofisrael"، ئه‌و پیاوه به‌وه تۆمه‌تبار كراوه، كه له رێگه‌ی تویتێكه‌وه كه له‌ساڵی 2019 بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر هاوسه‌ری ناتانیاهۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ به تۆمه‌تی گێچه‌ڵكاری سێكسی له‌ڕێگه‌ی تویته‌ره‌وه یاداشتی دادگا ئاراسته‌ی ئه‌و پیاوه كراوه، كه ناوی "بوعه‌ز دروری"ـیه و خه‌ڵكی شاری جه‌فعاتایمه و له دادگای ئاشتبوونه‌وه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ تۆمه‌تبار كراوه.
له ئۆگه‌ستسی ساڵی 2020، دوای یه‌كه‌م لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ دروری، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیسرائیل یاداشتێكی بۆ ئه‌فیحای ماندلبیلیت، داواكاری گشتی نووسیبوو و به‌وه تۆمه‌تباری كردبوو، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئاراسته‌ی خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كرێن، كه‌مته‌رخه‌مه و بۆی نووسیبوو: "تۆ به‌و كاره‌ت ده‌مانخه‌یته مه‌ترسییه‌وه".
له به‌رامبه‌ریشدا داواكاری گشتی بۆ ناتانیاهۆ نووسیبووی، هیچ شتێكی له‌و جۆره نییه و به‌رهه‌ڵستكارانی ناتانیاهۆش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ناتانیاهۆ هێرشێكی پلان بۆ داڕێژراوه بۆ سه‌ر داواكاری گشتی، دوای ئه‌وه‌ی ناتانیاهۆی به گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركردووه.
H.B