گوندی لهێبان بەتەواوی چۆڵكرا
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌و ژماره خێزانه كورده‌ی له گوندی لهێبان مابوونه‌وه، ئه‌مڕۆ به ته‌واوی گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
چۆڵكردنی ئه‌و گونده دوای ئه‌و زنجیره په‌لاماره‌ی داعش دێت، كه له هاوینی رابردووه‌وه ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و گونده.
كاكه‌شین، موختاری گوندی لهێبان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) به كوردستان24ی راگه‌یاند، به ته‌واوی گونده‌كه‌مان چۆڵكرا.
گوتیشی: ته‌نیا 10 ماڵ مابوونه‌وه و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا كۆچڕه‌و بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، له سنووری ناوچه‌كه، لهێبان له هاوینی رابردوودا 65 ماڵی كوردی تێدابوو. ئه‌و ماڵانه به سێ قۆناغ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
لهێبان له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانه و له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای دوبزه، به هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی هێزی پێشمه‌رگه به سنووری ناوچه‌كه، سه‌قامگیری و ئاسایشی كه‌وتبووه مه‌ترسییه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ریی 2017ه‌وه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕبكه‌نه‌وه و رێگه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بكات.
له چه‌ند مانگی رابردوودا 25 ماڵ، گونده‌كه‌یان چۆڵكردبوو، دوێنیش دوای په‌لاماره‌كانی داعش 15 ماڵ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد و ته‌نیا 10 ماڵ مابوونه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ ناچار بوون ره‌و بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 هێمن ده‌لۆ، رایگه‌یاند، دانیشتوانی ئه‌و گونده كوردستانییه، ئه‌مڕۆ ده‌یان چه‌كداری داعشیان له سنووری گونده‌كه‌یان بینیوه و ناچار بوون بۆ ده‌ربازبوونی گیانیان له مه‌ترسییه‌كانی داعش، گونده‌كه‌یان به‌جێبهێڵن و ئامانجی سه‌ره‌كیان ته‌نیا ده‌ربازكردنی گیانیان بووه، ئه‌گینا ته‌واوی ماڵ و مه‌ڕوماڵاتیان به‌جێهێشتووه.