"شاسوار دزه و بازاڕی شێواوی ده‌وێت"
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و چاودێری سیاسی عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كوردستان24، ره‌خنه‌ی له سیاسه‌تی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی دیكه‌ی كوردستان گرت و رایگه‌یاند، "شاسوار دزه و بازاڕی شێواوی ده‌وێت". گوتیشی: "ئه‌وه شاسوار نییه به ته‌نیا، به‌ڵكو كه‌سی دیكه له پشت شاسواره‌وه‌یه". له باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه كه ده‌ست له پشتی "شاسوار" ده‌دات، عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی گوتی: "ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی برد" له پشتییه‌تی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی، ئاماژه‌ی به ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف، جێگری سه‌رۆك كۆماری سه‌رده‌می پێش 2003 كرد و گوتی: وه‌ك ده‌ڵێن دوای مردوو هه‌ر ره‌حمه‌ت باشه، هه‌زار ره‌حمه‌ت له گۆڕی بێت، چونكه 25 ساڵ جێگری سه‌دام بوو، هه‌رگیز له هیچ شوێنێكدا نه‌یوت ئه‌نفال و ته‌عریب باشن، به‌ڵام ئه‌مانه‌ی ئێستا ئه‌ویشیان تێپه‌ڕاندووه و هه‌رچی دژی كورد و كوردستان بكرێت، پشتیوانی ده‌كه‌ن.
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینی فه‌رهاد ره‌سووڵ، له‌گه‌ڵ عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی:
پرسیار: بۆچی هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی وا وێنای ده‌كه‌ن حكومه‌ت له پڕچه‌ككردنی پێشمه‌رگه كه‌مته‌رخه‌مه، ئه‌م موزایه‌ده‌یه چییه؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: شاسوار و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌وان بیر ده‌كه‌نه‌وه، ئایا پێیان ناخۆشه پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بێت؟ گوایه ئێستا زۆر خه‌میانه و حكومه‌ت كه‌مته‌رخه‌مه، خه‌میانه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه پێویسته به مێژووییاندا بچیته‌وه، له شه‌ڕی داعشدا كێ بوو، كاتێك پێشمه‌رگه شه‌هید ده‌بوو، ته‌له‌ڤزیۆن و راگه‌یاندنه‌كه‌ی چی‌یان ده‌كرد، هانی منداڵانیان ده‌دا و گه‌نجیان فریو ده‌دا بچن باره‌گاكان بسووتێنن، له كاتێكدا ئێمه پێویستمان به كه‌مترین هه‌وڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری دژی داعش بكه‌ین، ئه‌وان له هه‌ڵه‌بجه‌وه تا رانیه سوتاندیان، با ئه‌و راگه‌یاندنه بهێنین و لێی بپرسینه‌وه. كاتێك حه‌شد ویستیان كوردستان داگیر بكاته‌وه، شاسوار و ئه‌وانه‌ی وه‌ك شاگرد له لای كار ده‌كه‌ن له ده‌زگاكانی هه‌ڵوێستیان چی بوو به‌رامبه‌ر به ریفراندۆم، ئه‌وان بزووتنه‌وه‌یه‌كیان به ناوی نه‌خێر له ئێستادا دانابوو، دژی رزگاربوونی كوردستان بوو، له‌گه‌ڵ خیانه‌تی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر بوو، ته‌حه‌ددا ده‌كه‌م به‌یانێكی هه‌بێت دژی داگیركردنی كوردستان، داعش كوردستان داگیر بكات، یان حه‌شد جیاوازیان چییه، ئایا شاسوار ئه‌هلی ئه‌وه‌یه به‌رگری له كوردستان بكات، ئێمه له كوردستان ده‌ژین و ئه‌مه‌ریكا نییه فراوان بێت، هه‌مووان یه‌كتر باش ده‌ناسین، دز حه‌زی له بازاڕی شێواوه و ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك دزن له بازاڕی شێواوه و نانیان لێی خواردووه، هه‌ندێك لایه‌نی ئیسلامیش نانیان له‌و بازاڕه شێواوه خواردووه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی موزایه‌ده به ناوی پێشمه‌رگه‌وه ده‌كه‌ن، بۆ هه‌موو شتێك كوردستان به خه‌تابار ده‌زانن. بێ ناوهێنان كاتی خۆی سیاسییه‌كانمان كه‌وتنه موزایه‌ده، له دژی یه‌ك خه‌ریك بوو سه‌دام و به‌عس و عه‌لی كیمیاییان بێبه‌ری ده‌كرد، ئه‌وه‌نده‌ی یه‌كتریان تۆمه‌تبار ده‌كرد و وتاره‌كانمان بیر دێن و كرانه كتێبیش.
كاتێك داعش په‌لامار ده‌دات، حه‌شد په‌لامار ده‌دات، مووچه نایه‌ت، ئابڵوقه ده‌خرێته سه‌ر، هه‌مووی ده‌ڵێن خه‌تای كوردستانه، كه‌واته لۆژیكی ئه‌وان بێبه‌ریكردنی هه‌موو دوژمنان و داگیركه‌ران و تاوانباركردنی كوردستانه.
پرسیار: ئه‌م لایه‌نه سیاسییانه هێنده‌ی ره‌خنه‌یان له خه‌ڵك و پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه یه‌ك وشه‌یان به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی كوردستان نییه؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا كه كۆمیسیۆن دوو كورسی پارتی به تاڵان برد و دایه خه‌ڵكی دیكه، ئه‌و په‌لاماره‌ی حه‌شد، كه رێگه چۆڵ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری كوردستان بدات، ئه‌سته‌مه بێ حه‌شد ئه‌و هێرشانه بكرێت، ئه‌گه‌ر پاره‌ی حه‌شد و راهێنان و چاوساغی حه‌شد نه‌بێت، ئه‌وه روونادات، ئه‌و ته‌عریبه‌ی هه‌یه و ئه‌و دژایه‌تییه‌ی له به‌غدا ده‌كرێت و په‌لاماره‌كانی داعش وه‌ك مووچه بڕین و كورسی دزینه‌كه وایه و هه‌مووی پاكێجێكه و دژایه‌تی كوردستانه. ئێستا داعش هاتووه، ئه‌گه‌ر هه‌رچی بێت، چ كارێكی به ته‌عریبه، بۆچی ده‌بێت كورد ده‌ربكرێت و عه‌ره‌ب بێت؟
پرسیار: به ئاشكرا ده‌یانوت پێشمه‌رگه میلیشیایه، ئێستا بۆ وا خه‌میانه؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: له 2012ه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و بازاڕه شێواوه، له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا داوا له عێراق ده‌كه‌ن بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت، ئێستا هه‌موو جوڵانه‌وه‌ی شاسوار و هاوئاوازه‌كانی یه‌ك پیتیان له باره‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌بێت و وتبێتیان له‌م خاڵه به‌غدا سته‌م ده‌كات، نیوه‌ی كوردستان فرۆشرا، شاسوار ورته‌یه‌كی لێوه نه‌هات، ئێستا ئه‌و جووڵانه‌وه‌ی ئه‌و پێیان ئاساییه، ئه‌م حكومه‌ته خۆماڵییه بڕوات و ده‌سه‌ڵاتێكی شیعی و سوننی و عه‌ره‌بی بێت، ببێته حاكم، دوای مردوو ره‌حمه‌ت باشه، ته‌ها محیه‌دین مه‌عروف 25 ساڵ جێگری سه‌دام بوو، سه‌دام هه‌موو شتێكی خراپی به‌رامبه‌ر به كورد كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌رشیفی عێراق بهێنه، با یه‌ك قسه‌ی ته‌ها محیه‌دین بدۆزه‌ره‌وه، كه وتبێتی ئه‌نفال باشه، ئه‌مانه به قه‌د ته‌ها محیه‌دینیشیان پێ ناكرێت، ئه‌مانه هاتوون حه‌شدی شه‌عبی دێت و ده‌ستدرێژی ده‌كات، به‌ڵام پێیان له‌سه‌ر هه‌قه، ته‌ها محیه‌دین هه‌زار ره‌حمه‌تی لێ بێت و چوو و مرد و هه‌رچۆن بێت حسابی له شوێنێكی دیكه‌یه، 25 ساڵ جێگری سه‌رۆك كۆمار بوو، نه‌یوت ئه‌نفال باشه، كه‌چی ئه‌مانه ده‌ڵێن ئه‌نفال و ته‌عریب باشه و ده‌ستیان له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبییه.
پرسیار: ده‌وترێت ئه‌مانه داعش نین و عه‌ره‌بی هاورده‌ن و به هاوكاری حه‌شد په‌لاماری خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن بۆچی لایه‌نه سیاسییه‌كان ناپرسن، بڵێت ئه‌م پرۆسه‌ی ته‌عریبه چه‌كدارییه، ده‌كرێت و بۆ ته‌نیا هه‌رێم تاوانبار ده‌كه‌ن؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: چونكه ئه‌مانه خۆیان به به‌رپرسیار نازانن و پێیان وایه ئه‌گه‌ر حه‌شد و داعش كوردستان و هه‌ولێر داگیر بكات، له ئێمه ده‌قه‌ومێت و بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وقیعێك به پارتی كه حزبه گه‌وره‌كه‌ی كوردستانه چۆڵ بكه‌ن و پێیان وایه به هاوكاریكردنی حه‌شد و هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت بلۆكێك له‌و دیواره پۆڵاینه‌ی پارتی بڕووخێنێت ئه‌وان هاوكاری ده‌كه‌ن، خیانه‌ت ئه‌مه‌یه، كه ده‌ستباری دوژمن بگریت دژی میلله‌ت و خاك و وڵاتی خۆت.
پرسیار: شاسوار ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێت؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: نا شاسوار هیچ نییه، شاسوار ره‌قه‌م نییه، هیچ نییه، كه‌سێكی دیكه هه‌یه پاره‌داری ده‌كات.
پرسیار: ئه‌و كه‌سه كێیه؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: ئه‌وه‌ی كورسییه‌كانی برد.
پرسیار: واته دارده‌سته؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: شاسوار دارده‌سته، ئه‌و پاره‌یه‌ی له كوێ بوو، با سه‌رچاوه ئه‌سڵییه‌كه‌ی بڵێت، با بێته سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن و بۆ خه‌ڵكی باس بكات، ئه‌و پاره‌یه هی خه‌ڵكی دیكه‌یه.
پرسیار: هی كێیه، تاكه، وڵاته؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: خه‌ڵكه‌كه زۆر ناسراون، كورسیی دزه‌كانن.
پرسیار: كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه، دڵسۆزانی ئه‌م میلله‌ته بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و دژی سته‌می عێراق بوه‌ستنه‌وه؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: ئه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی هی سیاسییه‌كانه، ئایا لایه‌نێك كه كورسی هه‌یه و له په‌رله‌مان و حكومه‌ت به‌رپرسیاره، به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر به‌و ته‌عریبه چییه، حزبێك كوردستان داگیر بكرێت، نوققه‌ی لێوه نایه‌ت، ته‌عریب ده‌كرێت، فزه‌ی لێوه نایه‌ت، ته‌عددامان لێ ده‌كرێت و بودجه ده‌بڕدرێت و تا دێت به حسابی خۆیان ته‌وقی ده‌وری كوردستان ته‌نگ ده‌كه‌نه‌وه حه‌رفێك ناڵێن، ئیتر ئه‌وه حزبی سیاسی چین و ئه‌وان پێیان وایه تا فشار له كوردستان بكه‌ن و پارتی بڕووخێنن و پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن، به‌شه‌كه‌ی بۆ ئه‌وانه، به‌ڵام زۆر هه‌ڵه‌ن و سه‌رچیخ چوون و پارتی به‌وه ناڕووخێت و پارتی زۆر له‌وه به‌هێزتره. ئه‌و به‌شه‌ی له پارتی ببێته‌وه ده‌كه‌وێته باوه‌شی حه‌شده‌وه، خوا نه‌خواسته‌وه پارچه‌یه‌ك له پارتی بێته‌وه ده‌كه‌وێته باوه‌شی حه‌شده‌وه خۆزگه كه‌وتبایه باوه‌شی یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌وه روونادات.
پرسیار: موزایه‌ده‌چییه‌كان ده‌ڵێن بۆچی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چه‌ك دابین ناكات، خۆ چه‌ك لفكه و سابون نییه له بازاڕ بیكڕیت.. بۆچی له‌سه‌ر ئه‌وه قسه ناكه‌ن، كه به‌غدا ناهێڵێت؟
عه‌بدولڕه‌زاق عه‌لی: ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانانیش ده‌ینرێن له رێی به‌غداوه‌یه، زۆر كاروانی هاوپه‌یمانان كه هاتووه بۆ كوردستان له به‌غدا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه، یان ئه‌وه‌نده دره‌نگ ناردراوه تامی تێدا نه‌ماوه، عێراق نه‌ك چه‌كی نه‌داوه، رێ له هاوكاری هاوپه‌یمانانیش ده‌گرن، ئه‌گه‌ر فشاری ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه، ئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتووه، نه‌ده‌گه‌یشت.
ئه‌وانه‌ی ئه‌م درۆ هه‌رزانانه بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن، فریودانی خه‌ڵكه، سووك سه‌رنجدانی خه‌ڵكه، چونكه خه‌ڵك ئه‌وه‌نده ساده نییه و درۆكانیان چوار بست ناڕوات.