به ڤیدیۆ.. نوێترین زانیاری له باره‌ی ره‌وشی ئێستای لهێبانه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مڕۆ ئه‌و 10 ماڵه‌ی له گوندی لهێبان مابوونه‌وه، ره‌ویان كرد و گونده‌كه‌یان به ته‌واوی چۆڵكرد، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه چه‌كدارانی داعش چووبنه ناو گونده‌كه‌وه.
هاوكات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌مشه‌وی لهێبان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له دووره‌وه دیمه‌نی ئاگرێك به‌دی ده‌كرێت.
كه‌سێك كه گرته ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردووه، ده‌ڵێت: ره‌نگه چه‌كدارانی داعش ئاگریان كردبێته‌وه و هه‌وڵی سووتاندنی گونده‌كه بده‌ن.
بۆ بینی گرته ڤیدیۆییه‌كه جۆینی كه‌ناڵی كوردستان24 له تێلیگرام بكه
له‌و باره‌یه‌وه، كاكه‌شین، موختاری گوندی لهێبان، تایبه‌ت بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ر له‌وه‌ی گونده‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ تایه‌یه‌كی كۆنی ئۆتۆمبێلی ئاگر تێبه‌رداوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هێمایه‌كی ئاوه‌دانی بمێنێت.
گوتیشی: هه‌رچه‌نده چه‌كدارانی داعش له نزیك گونده‌كه‌ن، به‌ڵام به گوێره‌ی چاودێری ئێمه بۆ ناوچه‌كه و گونده‌كه‌مان، تا ئێستا هیچ چه‌كدارێكی داعش نه‌چووه‌ته ناو لهێبانه‌وه.
چۆڵكردنی ئه‌و گونده دوای ئه‌و زنجیره په‌لاماره‌ی داعش دێت، كه له هاوینی رابردووه‌وه ده‌یكاته سه‌ر ئه‌و گونده.
كاكه‌شین، موختاری گوندی لهێبان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) به كوردستان24ی راگه‌یاند، به ته‌واوی گونده‌كه‌مان چۆڵكرا.
گوتیشی: ته‌نیا 10 ماڵ مابوونه‌وه و ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ بڕیاریاندا كۆچڕه‌و بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، له سنووری ناوچه‌كه، لهێبان له هاوینی رابردوودا 65 ماڵی كوردی تێدابوو. ئه‌و ماڵانه به سێ قۆناغ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد.
لهێبان له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانه و له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به قه‌زای دوبزه، به هۆی بوونی بۆشایی ئه‌منی و ده‌ستڕانه‌گه‌یشتنی هێزی پێشمه‌رگه به سنووری ناوچه‌كه، سه‌قامگیری و ئاسایشی كه‌وتبووه مه‌ترسییه‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه پڕبكه‌نه‌وه و رێگه‌ش به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ناده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له سه‌قامگیری و ئاسایشی هاووڵاتیانی ناوچه‌كه بكات.
له چه‌ند مانگی رابردوودا 25 ماڵ، گونده‌كه‌یان چۆڵكردبوو، دوێنیش دوای په‌لاماره‌كانی داعش 15 ماڵ گونده‌كه‌یان چۆڵكرد و ته‌نیا 10 ماڵ مابوونه‌وه، ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ ناچار بوون ره‌و بكه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 هێمن ده‌لۆ، رایگه‌یاند، دانیشتوانی ئه‌و گونده كوردستانییه، ئه‌مڕۆ ده‌یان چه‌كداری داعشیان له سنووری گونده‌كه‌یان بینیوه و ناچار بوون بۆ ده‌ربازبوونی گیانیان له مه‌ترسییه‌كانی داعش، گونده‌كه‌یان به‌جێبهێڵن و ئامانجی سه‌ره‌كیان ته‌نیا ده‌ربازكردنی گیانیان بووه، ئه‌گینا ته‌واوی ماڵ و مه‌ڕوماڵاتیان به‌جێهێشتووه.