دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان هیچ ماڵێکی نییە
K24 – ههولێر:
ئێلۆن مەسک سەرمایەدار و دامەزرێنەر و بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای سپەیس ئێکس و تێسلا و ئینک و هاودامەزرێنەری کۆمپانیای نیورۆلینک دوای ئەوەی ڤێلا 30 ملیۆن دۆلاریەکەی فرۆشت، بە فەرمی خاوەنی هیچ ماڵێک نییە.
بە گوێرهی هەواڵێکی وێبسایتی مارکێت واتچ، دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان، ئێلۆن مەسک ڤێلاکەی بە 30 ملیۆن دۆلار فرۆشتووە و ئێستا مەسک خاوەنی هیچ ماڵێک نییە.
ڤێلاکە لە ویلایەتی کالیفۆرنیایە و رووبەرەکەی 1468 مەترە و ناسنامەی خاوەنە نوێکەی ئاشکرا نەکراوە.
دوای ئەوەی بەشێکی زۆری موڵەکەکانی فرۆشت، ئێلۆن مەسک ئاشکرای کرد، ئەوە کۆتا ماڵیهتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا.
لهو بارهیهوه وێبسایتی سی ئێن ئێن، له 26ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بڵاویکردەوە، کاتێک بەهای کۆمپانیای تێسلا لە بازاڕە جیهانییەکاندا یەک ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند، کۆی سامانی ئێلۆن مەسک گەیشتە 300 ملیار دۆلار و بەم شێوەیەش بووە یەکەم دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان.