جه‌مال عه‌بدوڵڵا: ناوم له "نه‌وه‌ی نوێ" ناوه "جوڵانه‌وه‌ی عه‌به شه‌كه‌نه"
K24 – هه‌ولێر:
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، چاودێری سیاسی باسی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كرد، كه موزایه‌ده به پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و ناوی ئه‌و لایه‌نانه‌شی هێنا و گوتی: ئه‌وان هه‌موویان ئاو له یه‌ك سه‌رچاوه ده‌خۆنه‌وه و په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت ده‌كه‌ن.
جه‌مال عه‌بدوڵڵا، جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی به (جووڵانه‌وه‌ی عه‌به شه‌كه‌نه‌ی نوێ) ناوبرد و گوتی: ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه و په‌كه‌كه و منداڵه‌كانی موزایه‌ده به پێشمه‌رگه و كوردستانه‌وه ده‌كه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌ریكی موزایه‌ده و هێرش و په‌لامارن و هه‌مووشیان ئاو له یه‌ك سه‌روچاوه ده‌خۆنه‌وه و په‌یڕه‌وی هه‌مان سیاسه‌ت و ستراتیژیه‌ت ده‌كه‌ن.