زانیاری نوێ.. ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه شه‌هید بوو
K24 – هه‌ولێر:
له كه‌لی قه‌ره‌سالم، له ناوچه‌ی شێخ بزێنی سنووری پارێزگای كه‌ركووك، چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان دا و به گوێره‌ی زانیاری نافه‌رمی و سه‌ره‌تایی دوو شه‌هید و دوو بریندار له ریزی هێزی پێشمه‌رگه‌دا هه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، به گوێره‌ی زانیاری ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی له سنووری ناوچه‌كه‌دان، هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی چه‌كداره په‌لامارده‌ره‌كانی داعش بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24 له ئاكامی په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش له سنووری ناحیه‌ی شوان و شێخ بزێنی، كه هێزه‌كانی فه‌وجی 3ی لیوای 126ی پێشمه‌رگه‌ی لێیه، تا ئێستا دوو شه‌هید و پێنج بریندار هه‌ن. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ئه‌فسه‌ره به پله‌ی نه‌قیب و ناوی مه‌سعود ته‌ڵعه‌ته.