عه‌بدولسه‌لام به‌رواری: شاسوار و نموونه‌كانی هه‌رگیز نابن به پاڵه‌وان
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری، شرۆڤه‌كار و چاودێری سیاسی له باره‌ی ئه‌و موزایه‌دانه‌ی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كرێت و چه‌واشه‌كارییه‌كانی میدیای سه‌ر به شاسوار عه‌بدولواحید، رایگه‌یاند، یاسایێكمان هه‌یه به توندی ئه‌و جۆره چه‌واشه‌كاری و موزایه‌دانه سزا ده‌دات، به‌ڵام تا ئیستا په‌نای بۆ نه‌براوه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه به یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر ره‌فتار و كرده‌وه‌یه‌ك بكرێت، كه كار له‌سه‌ر له‌كه‌داركردنی پیرۆزییه‌كان و به‌لاڕێدابردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌واڵی چه‌واشه‌كارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
عه‌بدولسه‌لام به‌رواری تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: هیوادارم بۆ له‌مه‌ودوا كار به یاسا بكرێت و كۆتایی به‌و پشوودرێژییه بهێنرێت، كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵه به‌رامبه‌ر به سه‌رپێچی و چه‌واشه‌كارییه‌كان هه‌مانبوو، چونكه بۆ هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك سزاكه‌ی به‌گوێره‌ی یاسا دیاریكراوه، به‌بێ جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندی كه‌سایه‌تی.
ئه‌و چاودێره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دابنرێت، چونكه له‌م سه‌رده‌مه چه‌واشه‌كاران سوود له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م وه‌رده‌گرن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان كردووه‌ته مینبه‌ری بانگه‌شه‌كردن بۆ ئه‌و چه‌واشه‌كارییانه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه شاسوار و نموونه‌كانی ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه خۆیان بكه‌نه پاڵه‌وان، عه‌بدولسه‌لام به‌رواری گوتی: ئه‌وانه هه‌رگیز نابن به پاڵه‌وان، نه‌ك ته‌نها شاسواریش، به‌ڵكو زۆر كه‌س و لایه‌نی دیكه‌ش هه‌ن كه له‌و بواره لاده‌ده‌ن كه پێیه‌وه تایبه‌تمه‌ندن و له مامه‌ڵه‌كردنیان ئه‌ركی خۆیان بۆ ئه‌جێندایه‌كی تایبه‌ت تێكه‌ڵ به سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌واشه‌كاری بڵاوبكه‌نه‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌روونی جه‌ماوه‌ر دروست بكه‌ن.
H.B