پێشمه‌رگه: تیرۆریستان راونران

K24 – هه‌ولێر:
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای په‌لاماره‌كه‌یان، تیرۆریستان راونران و ره‌وشه‌كه له ژێر كۆنترۆڵدایه.
له بڵاوكراوه‌ی رۆژنامه‌وانی ژماره (2)ی‌دا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و 5 له‌سه‌ر 6ی دیسه‌مبه‌ر 2021، تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی تری دڕندانەیان بۆ سەر خاڵێکی سەنگەرەکانی لیوای 126ـی هێزی پێشمەرگە لەنزیک ی گوندی " قەرە سالم" دا.
هه‌روه‌ها هاتووه: "لەم پەلامارە ترسنۆکانەیەدا، شەهید و بریندار لەریزەکانی هێزی پێشمەرگە هەیە. تیرۆریستان راوەدوونران و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه دوای ئه‌وه هات، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان له ناوچه‌ی قه‌ره‌سالم، له سنووری ناوچه‌ی شێخ بزێنی و ناوشوان دا و له ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه كه یه‌كێكیان نه‌قیب مه‌سعود ته‌ڵعه‌ت شه‌هید بوونه و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی دیكه بریندار بوون.
