چیده‌بێت ئه‌و كاته‌ی شاره‌زایه‌كی لێكۆڵینه‌وه له تاوان دزی ده‌كات؟
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌وانه‌ی شاره‌زان له لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كان و حاڵه‌ته‌كان دزیكردن، به گشتی كه‌سانی وردن و تێبینی له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر خۆیان تاوانێكی پلان بۆ داڕێژراو ئه‌نجام بده‌ن، یان بیانه‌وێ دزی بكه‌ن، ئه‌وا ئه‌سته‌مه كه‌س بتوانێت ئاشكرایان بكات.
له حاڵه‌تێكی سه‌یری دزیكردن له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا، پرۆفیسۆرێكی به‌ناوبانگی لێكۆڵینه‌وه له تاوان، دزی له مۆڵێك كردووه، ئه‌و پرۆفیسۆره ناوی "بروس كارۆل"ـه و پسپۆڕی تایبه‌تمه‌ندی وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی دادی تاوانه‌كانه.
به گوێره‌ی وێبسایتی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی، د. بروس كارۆل، مامۆستا بووه له كۆلێژی جۆرجیا گوینیت لۆرێنسڤایل، حاڵه‌ته‌كانی دزیكردنی ئه‌و پرۆفیسۆره، دزین چه‌ند كه‌لوپه‌لێك بووه له مۆڵێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌لای كاشیه‌ر پاره‌كه‌یان بدات.
حاڵه‌ته‌كانی دزین 8 جار دووباره بوونه‌ته‌وه، ئینجا زانراوه ئه‌و پرۆفیسۆره‌یه، كه‌لوپه‌له دزراوه‌كانیش چه‌رچه‌ف و ده‌سته‌وانه و خواردنی سه‌گ بوونه كه له ماوه‌ی نێوان 23/9/2021 بۆ 3/11/2021 تۆماركراون، هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌شی دزیویه‌تی بای 600 دۆلار بووه.
گوته‌بێژی پۆلیس به فۆكس نیوزی راگه‌یاندووه، ئه‌ركه‌كه‌یان زۆر سه‌خت بووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی دزه‌كه، چونكه دزییه‌كان به جۆرێك كراون ئاشكرابوونیان ئه‌سته‌مه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پۆلیس هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی چۆنیه‌تی دۆزینه‌وه‌ی دزه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس گوتوویه‌تی: "كاتێك ده‌ركه‌وت دزه‌كه كێیه به‌راستی تووشی شۆك بووین، چونكه هه‌رگیز پێشبینیمان نه‌ده‌كرد پرۆفیسۆرێك و مامۆستایه‌كی زانكۆ كه وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له تاوان ده‌ڵێته‌وه، دزی بكات".