شه‌ڕی بلینكن و لاڤرۆڤ كێشه‌ی ئۆكرانیای قووڵتر كرد
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "بلومبێرگ"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، ده‌مه‌قاڵێیه‌كی توند له‌نێوان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌یكا "ئه‌نتۆنی بلینكن" و هاوتا رووسییه‌كه‌ی "سێرگی لاڤرۆڤ" له‌باره‌ی ئۆكرانیا درووست بووه، كاتێك هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك دیپلۆماتكاری دیكه به‌شداریان له ئێواره‌خوانێكدا كردووه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و ده‌مه‌قاڵێیه سه‌ریهه‌ڵدا، له‌كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپییه‌كانی به‌نیازی دۆزینه‌وه چاره‌سه‌رێكن، یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر مۆسكۆ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ئۆكرانیا ده‌كات و هێزێكی زۆری له‌سه‌ر سنوور كۆكردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، لاڤرۆڤ له‌و بۆنه‌یه‌دا قسه‌ی كردووه، كه رێكخراوی ئاسایش و هاوكاری له ئه‌وروپا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید رێكیخستبوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆچوونی وڵاته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌ره‌سی ئۆكرانیا له ساڵی 2014 خستووه‌ته‌ڕوو، كه كوده‌تا بووه.
هه‌ر به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، لاڤرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یمانی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رهه‌ڵستكاران هانده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه له رووسیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام بلینكن وه‌ڵامی رووداوه‌مانی 2014ـه‌ی داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئۆكرانیا، "ڤیكتۆر یانوكۆڤیچ" ته‌قه‌ی له خۆپیشانده‌رانی ئاشتیخواز كرد و زیاتر له 100 كه‌سی كوشت، به‌ر له‌وه‌ی رابكات و له رووسیا ده‌ربكه‌وێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵامی هاوتا رووسییه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "په‌یمانی ناتۆ، هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌رگرییه".
له‌و كۆڕبه‌نده‌ی 57 وڵات تێیدا به‌شدار بوون، ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ره‌تی كرده‌وه، بلنیكن له ده‌مه‌قاڵێیه‌كه‌دا قسه‌كانی به‌سه‌ر لاڤرۆڤدا زاڵ بووبێت.
وه‌ڵامه‌ی زاخارۆڤا دوای ئه‌وه بوو، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئۆكرانیا ئاماژه به‌وه كرابوو، كه هه‌ردوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا "دیمیترۆ كولیبا" و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا "ئه‌نتۆنی بلینكن"، به به‌رچاوی گه‌وره دیپلۆماتكاره‌كانی جیهانه‌وه سنوورێكیان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا "سێرگی لاڤرۆڤ" دانا.
ئۆكرانیا و وڵاتانی رۆژئاوا رووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه هێزێكی زۆری له‌نزیك سنووری ئۆكرانیا كۆكردووه‌ته‌وه، واشنتن-یش هه‌ڕه‌شه‌ی له مۆسكۆ كردووه، ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌وا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
مۆسكۆش ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه جوڵه‌ی به هێزه‌كانی كردبێت له‌ناو خاكی رووسیا، نكۆڵیش له‌وه ده‌كات، كه هیچ پلانێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئۆكرانیا نییه.
ماوه‌ی 7 ساڵه په‌یوه‌ندی كیڤ و مۆسكۆ گرژی تێكه‌وتووه، به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نیمچه‌دوورگه‌ی "قه‌رم" به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له‌لایه‌ن رووسیاوه.