پیاوێك خانووه گرانبه‌هاكه‌ی خۆی سووتاند
K24 - هه‌ولێر:
خاوه‌ن ماڵێك له ویلایه‌تی "ماریلاند"ی ئه‌مه‌ریكا تووشی زیانێكی زۆر بووه‌وه، كاتێك ده‌یویست به‌هۆی دوكه‌ڵه‌وه ماره‌كان له خانووه‌كه‌ی ده‌ربكات، به‌ڵام كاره‌ساتێكی درووست كرد و ته‌واوی خانووه‌كه‌ی سووتا و وێران بوو، كه نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره.
رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، خاوه‌ن ماڵێك ژماره‌یه‌ك مار هه‌راسانی كردوون، بۆیه بڕیار ده‌دات دوكه‌ڵ به‌كاربهێنێت، تا ماره‌كان له ماڵه‌كه‌ی دووربخاته‌وه، به‌ڵام ئه‌م كاره‌ی پێچه‌وانه بووه‌وه و خۆی له ماڵه‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه و ته‌واوه‌ی خانووه‌كه‌ی وێران بووه.
كاتێك پیاوه‌كه خه‌ریكی دوكه‌ڵ درووستكردن بووه، تا ماره‌كانی پێ هه‌راسان بكات، به‌هۆی گه‌رمییه‌وه خانووه‌كه‌ی گڕی گرت و سووتا، هه‌رچه‌نده به‌په‌له داوای هاوكاری له تیمی ئاگركوێژنه‌وه‌ی ناوچه‌ی "مۆنتیگومری" كرد، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پیاوانی ئاگركوژێنه‌وه، ئاگره‌كه زۆر گه‌وره بووه و كۆنترۆڵ نه‌كراوه، كه 75 كه‌س به‌شداری تێدا كردووه.
بیت بیرینگه‌ر، گوته‌بێژی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ناوچه‌ی "مۆنتیگومری" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، خاوه‌نی ئه‌و ماڵه ویستوویه‌تی ماره‌كان به دوكه‌ڵ ده‌ربكات، به‌ڵام به‌هۆی گه‌رمییه‌وه خانووه‌كه‌ی سووتا، كه به 1.8 ملیۆن دۆلار كڕیویه‌تی، كه‌چی ته‌نیا خۆڵه‌مێشی بۆ مایه‌وه.
ئه‌و گوته‌بێژه روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده زیانه ماددییه‌كه زۆر بووه، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه.
सांप के चक्कर में जला बैठा 13 करोड़ का आलीशान घरhttps://t.co/MGK6Jam9Vy#maryland #house #13crore #snake #fire pic.twitter.com/IMj8OHIXiI
— ANM News (@AnmNews) December 5, 2021
Update (11/23 10p) 21000blk Big Woods Rd, Dickerson/Poolesville, @mcfrs Media Hotline Update 240.777.2442 - no injuries, Cause-undetermined/under investigation, >$1M loss, ~75FFs responded, it was dark & cold (~ 25°) https://t.co/6PwIkbRAkf pic.twitter.com/jWlB1HPdKt
— Pete Piringer (@mcfrsPIO) November 24, 2021