ئۆسمان دێمبلی قسەی چاڤی دەشكینێت

ئۆسمان دێمبلی
ئۆسمان دێمبلی

ئۆسمان دێمبڵی بڕیاریداوە ریزەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی بەجێبهێڵێت و کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە، لەکاتێکدا پێشتر چاڤی چەند جارێک داوای لێکردووە لە بلاوگرانا بمێنێتەوە.
بەرنامەی بەناوبانگی (ئێل چێرێنجیتۆ)ـی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئۆسمان دێمبلی بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و بە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی گوتووە نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا نوێبکاتەوە کە کۆتایی ئەم وەرزە ئەو هێرشبەرە فەرەنسییە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و دەتوانێت لەدوای سەری ساڵی نوێوە بەخۆڕایی بە گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندیی بە هەر یانەیەکەوە بکات.
میدیاکانی ئەوروپا رایانگەیاندووە، چەند یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ چاویان لە دێمبلییە و ئامادەییان دەربڕیوە مووچەیەکی بەرزی پێبدەن و نزیکەی 20 ملیۆن یۆرۆ شیرینی گرێبەستەکەی پێبدەن لە بەرامبەر ئەوەی بێبەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ وژاۆ دەکەن.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی رایگەیاندووە، بەپرسانی بارسێلۆنا بەنیازن هەفتەی داهاتوو ئۆفەرێکی باشتر پێشکەشی دێمبلی بکەن کە پێشتر چاڤی دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا داوای لەو هێرشبەرە فەرەنسییە کرد گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.