هاوشێوه‌ی جۆرج فلۆید پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی هێرش ده‌كاته سه‌ر پیره‌پیاوێك

K24 - هه‌ولێر:
له رووداوێكی هاوشێوه‌ی كوشتنی جۆرج فلۆید، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه گرته ڤیدیۆییه بڵاوكرایه‌وه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی له ماركێتێك هێرش ده‌كاته سه‌ر پیره پیاوێكی ره‌شپێست، كه ته‌مه‌نی 64 ساڵه، به توندی په‌لاماری ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكات، به‌ڵام پیاوه پیره‌كه به‌رگری ده‌كات.
گرته ڤیدیۆییه‌ك دیمه‌نی پیره پیاوێكی له ویلایه‌تی "مینیوستا"ی ئه‌مه‌ریكا تۆماركردووه، كه قسه له‌گه‌ڵ پۆلیس ده‌كات، به‌ڵام پۆلیسه‌كه به توندی رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و په‌لاماری ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستگیری بكات، له‌و كاته‌دا پیره پیاوه‌كه ده‌ڵێت، "دوو پیاو به‌یه‌كه‌وه قسه ده‌كه‌ن، تۆش ده‌ته‌وێت ره‌وشه‌كه ئاڵۆز بكه‌ی".
هه‌ر چه‌نده پۆلیسه‌كه هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و پیره پیاوه ده‌ستگیر بكات، به‌ڵام ئه‌و به‌رگری ده‌كات و به پۆلیسه‌كه ده‌ڵێت "رۆڵی تۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه‌یه، ئه‌مه ناو ده‌نێی هێوركردنه‌وه؟". گوتیشی: "ئێمه ته‌نیا قسه ده‌كه‌ین و ده‌ستت لێم دووربخه‌وه".
كاتێك خه‌ریكی ده‌ستگیركردنی پیره‌پیاوه‌كه بوو، خه‌ڵكێكی زۆری ده‌وری دابوون، پۆلیسه‌كه لێیانی پرسی: "ئه‌و پیاوه پاره‌ی ماركێته‌كه‌ی داوه؟". خه‌ڵكه‌كه‌ش به به‌ڵێ وه‌ڵامی پۆلیسه‌كه‌یان دایه‌وه، دواتر پۆلیسه‌كه پیره پیاوه‌كه‌ی ئازاد كرد.
ئاماژه به‌وه كراوه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، رووداوی كوشتنی جۆرج فلۆید-ی به‌بیر خه‌ڵك هێناوه‌یه‌وه، كه له (25ی ئایار/ مایۆی 2020) له‌لایه‌ن پۆلیسێكه‌وه كوژرا، كاتێك ده‌ویست ده‌ستگیری بكات، ماوه‌ی (9) خوله قاچی له‌سه‌ر ملی دانا، به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
Cop in Minneapolis goes on a power trip and assaults a 64-year-old Black man before arresting him for no reason (pt. 2) pic.twitter.com/JUANYv5uFt
— Fifty Shades of Whey (@davenewworld_2) December 4, 2021