نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ 71.45 دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌
نرخی نه‌وت به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هەولێر

لەگەڵ چاوەڕوانییەکان بە دوایین پێشهاتی دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا لەسەر خواست جیهانی بۆ نەوت، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممەدا بەرزبووەوە.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی دهاتووی بۆ مانگی شوبات، بە رێژەی 2.3% بۆ 71.45 دۆلار بەرزبووەوە.

هەروەها نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش، لە گرێبەستەکانی داهاتووی بۆ مانگی کانوونی دووەم  بە رێژەی 2.4% بۆ 67.87 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزبووەوە.

هۆکارێکی دیکە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بەرزکردنەوەی نرخەکەیەتی لە لایەن سعوودیە بە بڕی 80 سەنت بۆ وڵاتانی ئاسیا و ئەمریکا.

نرخی نەوت دوای شەش رۆژی دابەزین لەسەر یەک، کە درێژترین ماوەی دابەزینە لە دوای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2018ـەوە. لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا بەرزبووەوە، لە کاتێکدا، دەرهاویشتەکانی ئۆمیکرۆن باڵی بەسەر گەشەی ئابووری جیهان و خواستی جیهانی بۆ نەوت کێشاوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، کۆتایی هەفتەی رابردوو هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس رێککەوتن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بە بڕی 400 هەزار بەرمیل نەوتی دیکە لە مانگی کانوونی یەکەمدا.