باوكی شه‌هید نه‌هرۆ ده‌دوێت

بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌هید نه‌هرۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی منداڵ بوونه، به‌ڵام شه‌هید بوو
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

مام ناجی، باوكی شه‌هید نه‌هرۆ، كه‌ شه‌وی رابردوو له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌سالمی سنووری شێخ بزێنی شه‌هید بوو، داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد كرد و گوتی: ئیدی به‌سه‌ ره‌وشی پێشمه‌رگه‌ با چاك بكرێت و پێشمه‌رگه‌ چه‌كی پێشكه‌وتووی بگاته‌ ده‌ست.

گوتیشی: بڕیار بوو ئه‌مڕۆ شه‌هید نه‌هرۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ و هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی منداڵ بوونه، به‌ڵام شه‌هید بوو.