30 هه‌زار كه‌مئه‌ندام چاوه‌ڕێی پشكنین ده‌كه‌ن
کوردستان
كه‌مئه‌ندامان
خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت
ئامار
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان
كابینه‌ی نۆیه‌م
دهۆك
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كوێستان محه‌مه‌د، ئه‌مڕۆ له شاری دهۆك بوو بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و چالاكییانه بكات، كه به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامانه‌وه رێكخرابوون.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، كوێستان محه‌مه‌د، گوتی: تا ئێستا 88 هه‌زار كه‌مئه‌ندام و كورته‌باڵا له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تۆمار كراوون و له 2013ه‌وه هیچ ناوێك بۆ ئه‌و لیسته زیاد نه‌كراوه.
گوتیشی: له دوێنێ یه‌كشه‌ممه (5ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021)ـه‌وه لیژنه‌كانیان ده‌ستیانكردووه به وردبینی و به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی 30 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی دیكه، كه تا ئێستا ناویان تۆمار نه‌كراوه بۆ ئه‌وه‌ی چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ بكرێت و ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی پزیشكی بكرێن بۆ بڕیاردان له باره‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان.