خزمەتگوزاریەکی نوێی وەتسئەپ.. نامەکانت دهشاردرێتهوه
K24 – ههولێر:
مارک زوکهربێرگ هاودامەزرێنەری کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارێتی فەیسبووک و ئینستگرام و وەتسئەپ دەکات خزمەتگوزاریەکی نوێی وەتسئەپی ئاشکرا کرد.
مارک زوکهربێرگ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمهڵایهتی فەیسبووک رایگەیاند، خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیکی سڕینەوەی نامەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕی پەیوەندییە دەستەبەر دەبێت.
زوکهربێرگ ئاماژەی بەوەشدا سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی نامەکانی وەتسئەپ بە جۆرێک دەبێت بەکارهێنەر دەتوانێت کاتی سڕانەوەی نامەکانیان هەڵبژێرن و گوتیشی "هەموو نامەکان پێویست ناکات بۆ هەتا هەتایە بمێننەوە".
خزمەتگوزارییەکە بە شێوەیەک دەبێت کە بەکارهێنەران دەتوانن سڕینەوەی ئۆتۆماتیکی 24 کاتژمێری و 7 ڕۆژی و 90 ڕۆژی هەڵبژێرن و لە دوای ئەو ماوەیەی دەستنیشانیان کردووە، نامەکانیان لەگەڵ کەسی بەرامبەردا دهشاردرێتهوه.