ئەمریكا وەڵامی بەشار ئەسەد دەداتەوە
K24 - ھەولێر
حکوومەتی ئەمریکا، قسەکانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریای رەتکردەوە کە دەڵێ، سوپاکەی بەردەوام دەبێت لە شەڕکردن ھەتا تەواوی سووریا رزگار دەکات، واشنتن لەبارەی گوتارەکەی ئەسەدوە و رایگەیاند، پێویستە ئەسەد لەسەر کورسی دەسەڵات نەمێنێت شەڕ و کوشتاری پێنچ ساڵەی ئەو وڵاتە کۆتایی پێ بێت.
مارك تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی گوتارەکەی ئەسەدەوە گوتی: "ئەو گوتارە وێنەی راستەقینەی ئەسەد پیشاندەدات كە لە واقیعی وڵاتەکەیەوە دوورە".
تۆنەر گوتیشی: "پێویستە ئەسەد لە دەسەڵات نەمێنێت و قۆناغی راگوازەری سیاسی لە سووریا دەستپێبکات.
لەمیانی گوتارەکەیدا ئەسەد رایگەیاند، سوپاکەی چۆن شاری تەدموری لە داعش پاککردەوە، بە هەمان شێوە تەواوی سووریا لە دەست گرووپە تیرۆریستییەکان پاكدەکاتەوە.