ئەمڕۆ تابلۆی گلگامێش دەگەڕێندرێتەوە عێراق
K24 – هەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ تابلۆی گلگامێش، دوای 30 ساڵ لە ئەمەریکاوە بگەڕێندرێتەوە عێراق، کە یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکان و بە لە ساڵی 1991 لە عێراق دزراوە.
ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی یونیسكۆ و حكومەتی ئەمەریكا، ئەمڕۆ سێشەممە 7/12/2021، تابلۆی گلگامێش دەگەڕێندرێتەوە بەغدا، کە تەختەیەكی قوڕینە و تەمەنی بۆ زیاتر لە 3 هەزار و 500 ساڵ دەگەڕێتەوە و بەخەتی بزماری بەشێك لەداستانی گلگامێشی لەسەر نووسراوە.
لە ساڵی 1991 دا لەكاتی شەڕی گەردەلوولی بیابان، تابلۆیەکە لە مۆزەخانەی عێراق دزراوە و چەند جارێك دەستاودەستی پێكراوە، تا لەساڵی 2007 خراوەتە نێو بازاڕی هونەر لە ئەمەریكا، تا دواجار لە ساڵی 2019، وەزارەتی دادی ئەمەریكا، دەستی بەسەر تابلۆكەدا دەگرێت و بڕیاردرا بۆ عێراق بگەڕێندرێتەوە.
له 23ی ئەیلوولی 2021، لە رێوڕەسمێكدا له مۆزه‌خانه‌ی سمیتسۆنیانی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له شاری واشنتن تابلۆكه راده‌ستی فه‌رید یاسین باڵیۆزی عێراق له ئه‌مه‌ریكا كرایه‌وه.
گه‌ڕاندنەوه‌ی تابلۆی گلگامێش به هه‌وڵی ستیڤ فرانسیس، سه‌رۆكی ده‌زگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی ئه‌مه‌ریكایە، كه خۆی به ره‌گه‌ز عێراقییه و له دایك و باوكێكی كلدانی ئاشووری له‌دایكبووه.
تابلۆی گلگامێش، یه‌كێكه له پارچه شوێنه‌وارە ده‌گمه‌نه‌كانی عێراق، تابلۆیه‌كی به‌ردییه و نووسینی بزماری له‌سه‌ر نووسراوه، به یه‌كێك له‌و 12 تابلۆ ده‌گمه‌نه داده‌نرێت، كه له نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی پاشای ئاشوورییه‌كان ئاشوور پانیپال دۆزراوه‌ته‌وه، له ساڵی 1853 نرخه‌كه‌ی به 1.7 ملیۆن دۆلار خه‌ملێنراوه.