ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره له رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكه‌وه بووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌ی قوربانییه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سه‌ر بۆ 15 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت، كه ته‌قینه‌كه له رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكه‌وه بووه، له به‌رده‌م چێشخانه‌یه‌ك نزیك نه‌خۆشخانه‌ی به‌سره.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ته‌قینه‌وه‌كه تیرۆریستی بووه و له رێگه‌ی ماتۆرسكیلێكه‌وه ئه‌نجام دراوه، به‌هۆی چه‌ندین ئۆتۆمبێل سووتاون و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش كوژراو و بریندار بوون.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاكراونه‌ته‌وه، كه یه‌كێك له‌و گرته ڤیدییانه، مینی پاسێكی تێدایه، كه 9 سه‌رنشین تێیدا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێك له گرته ڤیدیۆییانه‌ی دوای ته‌قینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه تۆماركراوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه، ته‌نانه‌ت گۆشتی قوربانییه‌كان په‌ڕیوه‌ته سه‌ر ئۆتۆمبێلی دوور له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌قینه‌وه‌كه له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌ی "جنوه" روویداوه له‌سه‌ر شه‌قامی كۆنی به‌سره.