چەند رێگایەکی سەرەکی سلێمانی داخران
K24 – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، چەند رێگایەکی سەرەکی شارەکە داخراون.
لە راگەیەندراوێکدا هاتووچۆی سلێمانی شوفێران ئاگادار دەکاتەوە، کە چەند رێگایەکی سەرەکی داخراون.
روونکراوەتەوە: "ئێستا ئه‌م شه‌قامانه به‌ڕووی هاتووچۆی شۆفێراندا داخراوه:
- شه‌قامی سلێمانی – راپه‌ڕین به‌رده‌م كه‌مپی نوێی زانكۆی سلێمانی هه‌ردوو سایدی هاتن‌و ڕۆشتن.
- شه‌قامی به‌رده‌م په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌به‌ختیاری.
- شه‌قامی كاوه‌و مه‌جید به‌گ بۆ كه‌مپی كۆنی زانكۆی سلێمانی.
- شه‌قامی قوله‌ڕه‌یسی گرفتی هه‌یه‌و لۆدێكی زۆری تێدایه.
داوا له‌شۆفێران ده‌كه‌ین ئاراسته‌كانیان بگۆڕن‌و به‌و ڕێگایانه‌دا هاتوچۆ نه‌كه‌ن، تاوه‌كو نه‌كه‌ونه لۆد‌و قه‌ره‌باڵغییه‌وه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه له‌تاسڵوجه‌و ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌یانه‌وێت بێنه ناو سه‌نته‌ری شار، ده‌توانن رێگای گه‌ڕه‌كی زانكۆ – به‌كره‌جۆ به‌كاربهێنن.
هەرچەندە هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بە هۆکاری داخرانی شەقام و رێگا سەرەکییەکانی شارەکە نەداوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ژمارەیەک خۆپیشاندان گردبوونەتەوە و رێگاکانیان داخستووە.