سبه‌ی روسیا و ئێران و سوریا كۆده‌بنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا و سوریا و ئێران له تارانی پایته‌خی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆده‌بنه‌وه و ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه باسكردنی چۆنیه‌تی بنبڕكردنی تیرۆره.
ڕاگه‌یاندنه فه‌رمییه‌كانی ئێران له سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری وڵاته‌كه‌یانه‌وه زانیویانه، ڕۆژی پێنج شه‌ممه هه‌ر سێ وه‌زیری به‌رگری ئێران،ڕوسیا،سوریا له تاران كۆده‌بنه‌وه و وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیاش هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی (ئیرنا) ی ئێرانی ڕایگه‌یاندووه" ده‌ستپێشخه‌ری سازدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بووه وهه‌ریه‌كه له "حسێن ده‌هقان" وه‌زیری به‌رگری ئێران،سێرگی چویگو وه‌زیری به‌رگری ڕوسیا،فه‌هد جاسم ئه‌لفریج وه‌زیری به‌رگری سوریا،له‌باره‌ی دوایین گۆڕاكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌وه بیروڕا ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و باس له هاوكاری و پاڵپشتی زیاتر ده‌كه‌ن له نێوانیاندا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.