ناتۆ مه‌شق و راهێنان به پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له به‌غدا به ئاماده‌بوونی ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هاریكاری په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی و مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه، له‌گه‌ڵ نووسینگه‌ی هاریكاری ناتۆ به ئاماده‌بوونی فه‌ریقی رووكن ره‌عد هاشم ئه‌لتائی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌چوو.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق جه‌ختكراوه‌ته سه‌ر، پێكه‌وه كاركردن و په‌ره‌پێدانی كاری هاوبه‌ش و پلانی مه‌شقپێكردنی سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق روونیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و كه‌سانه كرا كه به‌شداری خوول و مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ن، كۆبوونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ ناتۆ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بن.