پارێزگاری هه‌ولێر كێشه‌ی خێزانێكی چاره‌سه‌ر كرد

"ئەم خێزانە لەلایەن تیمى نووسینگەى پارێزگار بران بۆ هۆتێل"
پارێزگای هه‌ولێر
پارێزگای هه‌ولێر

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، ژنێک بەخۆى و پێنج منداڵەوە بەهۆى  هەژارى و بێتوانایی نەیتوانیوە کرێى خانوو بدات، پارێزگاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌ی كرد.

سكرتێری رۆژنامه‌وانی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، ژنێک بەخۆى و پێنج منداڵەوە بەهۆى  هەژارى، خاوەن خانوو دەریکردبوون، راستەوخۆ به‌ فەرمان و راسپاردەى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، ئەم خێزانە بران بۆ هۆتێل.

راشیگه‌یاند، بەیانی خانوو بۆ ئه‌و خێزانه‌ بۆ دابین دەکرێت و کرێى مانگانەى خانووەکەش لە لایەن پارێزگاره‌وە دابین دەکرێ و تەواوى پێداویستی و کێشەکانی چارەسەر دەکرێت.