سه‌رچاوه‌ی ئه‌و كاتیۆشایانه‌ی ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه كران ئاشكرا ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری پردێ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كراون و دوای به‌دواداچوونی كوردستان24، سه‌رچاوه‌ی كاتیۆشاكان ئاشكرا ده‌كات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جێگری فەرماندەی میحوەری پردێ، سه‌ید بێستوون، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر (07:20) خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه كران.
گوتیشی: شه‌ش كاتیۆشا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و هیچ ئامانجێكیان نه‌پێكاوه و هیچ زیانێكیش به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌گه‌یشتووه.
كوردستان24 زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه، یه‌كێك له كاتیۆشاكان له نزیك گوندی "كتكه" كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و یه‌كێكی دیكه‌یان له رۆژئاوای شێراوه له چۆڵه‌وانی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ئاراسته‌ی فه‌وجی دووی لیوای دووی هێزی پێشمه‌رگه كراوه و چوار كاتیۆشاكه‌ی دیكه له‌وان تێپه‌ڕیوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ی كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه، ئه‌و كاتیۆشانه ئاراسته‌ی پشت سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه به ئاراسته‌ی قوشته‌په كرابن.
له‌و باره‌یه‌وه، باپیر شێخ وەسانی، فەرماندەی لیوای 10ی ھێزی پێشمەرگە رایگه‌یاند، ئه‌و كاتیۆشایانه لە سنووری سوپای عێراق و حەشدی شەعبییه‌وه ئاراسته كراون.
گوتیشی: دووان له كاتیۆشاكان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه و چواریان ته‌قیونه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، به دوور ده‌زانرێت په‌لاماری ئه‌م ئێواره‌یه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه داعش بووبێت.